Erbil 32°C ھەینی 20 ئەیلوول 10:41

ته‌ندروستی هه‌ولێر ده‌نگۆیه‌ک ره‌تده‌کاته‌وه‌

هه‌موو لایه‌ك دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه‌
کوردستان TV
#7
100%

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی هه‌ولێر رایده‌گه‌ێنێ، كه‌سێك به‌ نه‌خۆشییه‌كی ده‌گمه‌ن گیانی له‌ده‌ستداوه‌و هه‌موو لایه‌كیش دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ جۆری نه‌خۆشییه‌كه‌ ئیبۆلا نییه‌.

فاخیر كرمانجی، گوته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی هه‌ولێر، رایگه‌یاند: دوێنێ كه‌سێك به‌ نه‌خۆشییه‌كی ده‌گمه‌ن گیانی له‌ده‌ستداوه‌ به‌ڵام دوای پشكنین ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ نه‌خۆشییه‌كی ده‌گمه‌نه‌ به‌ڵام ئیبۆلا نییه‌.

هه‌روه‌ها گوتی: دوای ته‌واوبوونی ئه‌نجامی پشكنینه‌كان، جۆری نه‌خۆشییه‌كه‌ راده‌گه‌یه‌نیین، به‌ڵام هه‌موو لایه‌ك دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ جۆری نه‌خۆشییه‌كه‌ ئیبۆلا نییه‌.

ئاماده‌كردنی: رزگار

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.