محەمەدی حاجی مەحمود سکرتێری حزبی سۆسیالیست دیموكراتى كوردستان لهپهیجى تایبهت بهخۆى لهتۆڕى كۆمهڵایهتى فهیس بووك ، ڕاگهیاندراوێكى بڵاو كردهوه ، كهتێیدا هاتووه ، وێڕاى سوپاس و پێزانینم بۆ تهواوى دۆست و ئهندام و لایهنگرانمان ئهم ڕوونكردنهوهیه بۆ ڕای گشتى ڕادهگهیهنن كهلهئهنجامى ههڵبژاردنهكان و دهنگه دزراوهكان و ساختهكارییهكان كه لهبهرامبهرمان ئهنجام دراوه بێدهنگ نابین .
دەقی راگەیەندراوەکەى محهمهدى حاجى مهحمورد
جەماوەری تێکۆشەری کوردستان
هێزی پێشمەرگە کوردستان..
کەس و کاری سەربەرزی شەهیدان
بە ناوی خۆم و لیستی ژمارە 170 ی حزبی سوسیالیست دیموکراتی کورستانەوە سوپاس و ستایشی هەوڵ و ماندووبوونی یەکە به یەکەی هەڤاڵان و ئەندامان و پێشمەرگە دێرینەکان و دۆست و لایەنگرانی حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان جەماوەری کوردستان دەکەین، کە لە ڕۆژی 12/5 ڕۆژی دەنگدان دەنگیان بە ژمارە 170 بەخشی، تا نوێنەرەکانیان لەپەرلەمانی داهاتووی عێڕاقدا داوای مافە دەستوریەکانیان بۆ بکات بەڵام بەداخەوە بەهۆی کاری تەزویرکردن و گۆڕینی دەنگەکان و یاری پێ کردنی، کە دەبوایە نیشانەی پاک و بێگەردی دەنگی دەنگدەرانیان بوایە، بۆیە ئەوەی لە ئاکامەکانی ڕاگەیاندنی کۆمیسۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانەوە ڕاگەیەنراوە، کۆی پرۆسەکە دەخاتە ژێر پرسیارەوە و یاری کردنێکی سەیرو سەمەرە لە ئەنجامەکانی دەنگدەران لە کوردستان و عێراق و دەرەوەی کوردستان کراوە و بە قازانج و بەرژەوەندی ئەوانەی دەستیان تیاهەبووە، ئامێری دەنگدانەکەیان بەکاریان هێناوە، بۆیە ئێمە وێڕای ئەوەی متمانەی تەواوو نەگۆڕمان بە دەنگدەرانمان هەیە ئاواش بڕوای تەواومان بە کاندیدەکانمان هەیە و جێگەی بڕواو متمانەی ئەو جەماوەرە بووە، بۆیە بەهەموو جورێک دەرئەنجامەکانی ئەم هەڵبژاردنە ڕەت دەکەینەوەو بە هەڵبژاردنێکی نادروستی لەقەڵەم دەدەین و بەهەموو شێوەیەکیش بێ دەنگ نابین لە ئاستی دزینی دەنگی دەنگدەرانمان و هەموو هەوڵەکانمان دەخەینە گەڕ بۆ وەرگرتنەوەی دەنگی بەناحەق براوی دەنگدەرەکانمان و بەهیچ شێوەیەک سازشی لەسەر ناکەین، بۆیە دەنگدەرانی لیستی ژمارە 170 حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان دڵنیا دەکەینەوە تا سەندنەوەی مافی دەنگەکانیان کۆڵ نادەین لەخەباتی دیموکراسیانەو گرتنە بەری ڕێکاری یاسایی
سەرکەوتوبێ دەنگی ڕاستەقینەی خەڵکی کوردستان بۆ بەدیهێنانی ماف و داخوازیەکانیان
محمدی حاجی محمود
16/5/2018
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.