عەبادی رایگەیاند، بۆ کۆتاییهێنان بە گومان و کێشەکان پێویستە دەنگەکانی پارێزگای کەرکووک بە دەست هەژماربکرێنەوە.
لە کۆنگرەی رۆژنامەڤانی هەفتانەیدا حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق داوایکرد، بۆ کۆتاییهێنان بە کێشە و گومانەکان لەسەر دەنگەکانی پارێزگای کەرکووک، پێویستە دەنگەکان بە دەست جیابکرێنەوە.
سەرۆکوەزیرانی عێراق داواشی لە کۆمسیۆن کردووە، کە بە شێوەیەکى دادپەروەرانە مامەڵە لەگەڵ سکاڵای لایەنەکان بکات لەسەر هەڵبژاردنەکان و بەدەستیش دەنگەکانی کەرکووک هەژمار بکرێنەوە.
ئەمەش لەکاتێدایە کە لایەنەکانی تورکمان و عەرەبەکانى کەرکوک ڕایانگەیاند، ساختەکاری و دەستکاری ئەنجامەکانى هەڵبژاردن کراوە و دوایانکرد بە دەست دەنگەکان دوبارە هەژماربکرێتەوە.
هاوکات لە هەرێمی کورسستانیش شەش لایەنی سیاسی(گۆڕان، هاوپەیمانی، کۆمەڵ، یەکگرتوو، بزوتنەوە، شویعی لەگەڵ نەوەی نوێ)رایانگەیاندووە، کە ساختەکاری لە هەڵبژاردنەکاندا کراوە لە پاریزگاکانی هەرێم، بۆ ئەو مەبەستەش ئەمڕۆ ئەو شەش لایەنە خۆپیشاندانێکی ناڕەزایەتییان ئەنجامدا لەبەردەم کونسوڵخانەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە هەولێر.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.