Erbil 14°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 12:57

سەرۆک بارزانی: سوپاسی هەڵوێست و ئیرادەو دڵسۆزی سەرجەم مامۆستایانی کوردستان دەکەم 

سەرۆك بارزانی پیرۆزبایی لە یەكێتی مامۆستایانی كوردستان دەكات
کوردستان TV
100%

له‌ ساڵیادی دامه‌زراندنی یه‌كێتیی مامۆستایانی كوردستان، سه‌رۆك بارزانی په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی یه‌كێتییه‌كه‌ و سه‌رجه‌م مامۆستایانی كوردستان ده‌كات، كة ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ ده‌قی په‌یامه‌كه‌یه‌:-

بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان

به‌رێزان سكرتێر و ئه‌ندامانی سكرتاریه‌تی یه‌كێتیی مامۆستایانی كوردستان

سڵاو و رێز

به‌بۆنه‌ی یادی پەنجاو شەش ساڵەی دامه‌زراندنی یه‌كێتیی مامۆستایانی كوردستان، پیرۆزباییه‌كی گه‌رم ئاراسته‌ی ئێوه‌ و سه‌رجه‌م مامۆستایانی خۆشەویستی كوردستان ده‌كه‌م و هیوای سەرکەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازم.

مامۆستایانی كوردستان لەگەڵ ئەركی پێگەیاندنی نەوەیەكی هۆشیار بۆ گەلەكەیان، لە خەباتی رزگاریخوازی نەتەوەییدا سەربەرزانە هاوشانی پێشمەرگە لە سەنگەری بەرگریكردن بوونە و دەیان شەهیدیان پێشكەش بە كوردستان كردووە.

لە رێگەی یەكێتیەكەتانەوە، سوپاسی هەڵوێست و ئیرادە و دڵسۆزی سەرجەم مامۆستایانی كوردستان دەكەم بەرامبەر بۆ تەحمول كردنی بارودۆخی سەخت و دژوار و بەردەوام بوون لەئەركی پیرۆزی سەرشانیان.

چاوەڕوانین لە مامۆستایانی كوردستان، رۆڵەكانمان بە ئومێدێكی بونیادنەرانەوە و بە پەروەردەیەكی پێشكەوتووانە بە زانست و خۆشەویستی وڵاتەوە پەروەردە بكەن.

هەر شاد و سەرکەوتوو بن
مەسعوود بارزانی
15ـی5ـی2018

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.