پێدەچێت رۆژى پێنجشه‌ممه یەكەم رۆژی مانگی رەمەزان بێت، بەم بۆنه‌وه حكوومەتی عێراق بڕیاری داوە كاتژمێرێك ماوەی دەوامكردن لە دام و دەزگا فەرمیەكان لە ماوەی مانگى ره‌مه‌زاندا كەم بكاتەوە.
لە نووسراوێكی ئەمینداریەتی گشتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، كە ئیمزای مەهدی موحسین عەلاق بریكاری ئەمینداری گشتی لەسەرە و دوێنێ دووشەممە دەركراوە، ئاماژە بە بڕیاری كەمكردنەوەی دەوامی فەرمی دەزگا فەرمییەكانی دەوڵەت كراوە، لە ماوەی مانگی رەمەزاندا، هەروەها پێشنیازیش كراوە كاتی دەوامی بەیانیان پێشبخرێت، ئەمەش لەلایەن هەر دەزگایەكەوە بەگوێرەی بەرژەوەندی بەڕێوەچوونی كارەكان ڕێك دەخرێت.
بڕیارەكەی ئەمیندارییەتی گشتی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بۆ تەواوی وەزارەتەكانی حكوومەتی عێراق و پارێزگاكان و ئەنجوومەنی پارێزگاكانی عێراق نێردراوە.
له‌م باره‌وه دیوانى پاشایه‌تى سعوودیه بلاوى كرده‌وه، كه سبەی چوارشەممە ته‌واوكه‌رى مانگى شه‌عبان ده‌بێت و رۆژى پێنجشه‌ممه‌ش یه‌كه‌م رۆژى مانگى ره‌مه‌زانى پیرۆز ده‌بێت.
تێزانین له هه‌ریه‌ك له ولاتانى عێراق و فه‌له‌ستین و ئوردن و میسر و لوبنان و قه‌ته‌رو جهزائیرو زۆربه‌ى ولاتانى عه‌ره‌بی رۆژى پێنجشه‌ممه ده‌بێته یه‌كه‌م رۆژى مانگى ره‌مه‌زانى پیرۆز .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.