رۆژی دووشەممە له باره‌گاى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كگرتووى ئیسلامى كوردستان له هه‌ولێر، شه‌ش لایه‌نى سیاسى كۆبوونه‌وه و ناڕه‌زاییان دژى ئه‌نجامى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ده‌ربڕى و داوایان كرد پرۆسه‌كه دووباره بكرێته‌وه.
دوای ئه‌وه‌ش ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن، نافه‌رمی بڵاوكرایه‌وه ته‌قه‌ی خۆشی به‌سه‌ر باره‌گای بزوتنه‌وه‌ی گۆران له سلێمانی كرا، ئه‌مه‌ش كاردانه‌وه‌ی توندی به‌دوای خۆیدا هێنا و لایه‌نگرانی بزوتنه‌وه‌ی گۆران داوای هاوكاریان له حكوومه‌تی هه‌رێم كرد كه باره‌گای سه‌ره‌كی گۆران بپارێزێت.
ئەوەش لەکاتێكدایە پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە كەسی یەكەمی ئەو شەش لایەنی سیاسیەی هەرێم كە پێكهاتوون لە (هاوپەیمانی و گۆڕان و كۆمەڵ و یەكگرتوو و بزووتنەوەو شیوعی) ئەمڕۆ لە شاری هەولێر كۆبوونەوەو رایانگەیاند، ئەنجامی هەڵبژاردنەكان رەتدەكەنەوەو ده‌شلێن: سیستمی ئه‌لیكترۆنی ده‌نگدان هاككراوه و ده‌نگه‌كانیان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی لایه‌نی دیكە براوه. بۆ ئەو مەبەستەش ئەمڕۆ لە هەولێرەوەو خۆپیشاندانیان ئەنجامدا.
هه‌روه‌ها به‌بۆچوونی چاودێرانی سیاسییش ده‌ڵێن ئه‌وانه كێشه‌یان له سلێمانی هه‌یه دێن له هه‌ولێر كۆبوونه‌وه و خۆپیشاندان ده‌كه‌ن و ره‌وشی سه‌قامگیری و ئارامی هه‌ولێر ده‌شێوێنن.
هەر شەش لایەنی ناڕازی لەهەرێمی کوردستان کە ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عیراقیان ڕەتکردەوە و ڕەخنەی ئەوەیان گرت کە یاری بە ئەنجامەکان کراوە ڕایانگەیاند ئێوارەی ئەمڕۆش خۆپیشاندان ئەنجامدەدەن.
لای خۆشیه‌وه بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی وریایی دەداتە ئەو كەسانەی كە بە هەر هۆكارێك تەقە دەكەن یان تەقەی خۆشی دەكەن ئەو كارە ڕابگرن و هەر كەسێكیش سەرپێچی بكات ڕووبەڕووی یاسا دەكرێتەوە و بەپێی یاسا سزا دەدرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.