Erbil 14°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 14:56

قایمقامیەتی هەولێر رێنماییەکانی مانگی رەمەزانی بلاوکرده‌وه‌

هەر كەس و لایەنێك رێنماییەكان پێشێل بكات رووبەڕووی سزا دەبێتەوە
کوردستان TV
100%

قایمقامیەتی قەزای ناوەندیی هەولێر رادەگەیەنێت، لە مانگی ڕەمەزاندا سەرجەم چێشتخانەكان دەتوانن كراوە بن، باس لەوەش دەكات كە هێزە ئەمنییەكان بە درێژایی شەوانی ڕەمەزان چاودێریی دۆخی ئەمنیی ناوشار دەكەن.

نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی قەزای ناوەندیی هەولێر لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسیدا كە تایبەت بوو بە  ئامادەكارییەكان بۆ مانگی رەمەزان رایگەیاند، بەبێ هیچ زیادكردن و مۆڵەتێك كە ساڵانی رابردوو لەڕێگەی پارێزگاوە دەكرا، خاوەن چێشتخانەكان دەتوانن خواردنگەكانیان بكەنەوە.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد كە مەرجی كردنەوەی خواردنگەكان تەنیا داپۆشینی شوێنی خواردن و خواردنەوەكە و هێشتنەوەیەتی بە درێژایی ڕۆژانی جەژن لە چەند ساڵی رابردوودا سەرەڕای بوونی ژمارەیەكی زۆر گەشتیار لە رۆژانی جەژندا، گرفتی كەمیی خواردنگە لەناو شاردا هەبووە".

سەبارەت بە خواردنەوە كحولییەكانیش قایمقامی قەزای ناوەندیی هەولێر ڕوونی كردەوە: "چێشتخانە چوار ئەستێرەیی و پێنج ئەستێرەییەكان ئاساییە، بەڵام دووكانەكان بە هیچ شێوەیەك رێگەی كردنەوەیان بە درێژایی مانگی رەمەزان پێ نادرێت".

قایمقامی قەزای ناوەندیی هەولێر باس لەوەش دەكات كە لیژنەكانی قایمقامیەت بە درێژایی مانگی ڕەمەزان چاودێریی دۆخەكە دەكەن و هەر كەس و لایەنێك رێنماییەكان پێشێل بكات رووبەڕووی سزا دەكرێتەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.