Erbil 14°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 14:55

ئه‌نجامی به‌رایی ده‌نگه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات پارتی یەکەمە

تا ئێستا ده‌نگی سێ وڵات جیاكراونه‌ته‌وه‌
کوردستان TV
#7
100%


ئەنجامی دەنگدانی دەرەوەی وڵاتی بڵاو كردەوە كە بەپێی ئەنجامەكە پارتی لە پلەی یەكەمدایە.

كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن له‌ عێراق، بڕیاریدا ده‌ست به‌ پرۆسه‌ی هه‌ژماركردن و جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان بكات له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات و به‌پێی ئه‌نجامه‌ به‌راییه‌كانی ژماره‌ 184ی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ پله‌ی یه‌كه‌مدایه‌.

به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌كان، له‌ ئه‌نجامه‌ به‌راییه‌كاندا پارتی له‌ ریزی یه‌كه‌می حزبه‌ كوردییه‌كانه‌ و زۆرینه‌ی ده‌نگه‌كانی وڵاتانی ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكای به‌ده‌ستهێناوه‌.

هێمن هەورامی ئەندامی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان لە لاپەڕەی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك ئەنجامی دەنگدانی دەرەوەی وڵاتی بڵاو كردەوە كە بەپێی ئەنجامەكە پارتی لە پلەی یەكەمدایە.

بەپێی ئەنجامەكە پارتی لە كۆی 21 وڵات كە بەشداری هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقیان كردووە هەشت هەزار و 446 دەنگی بەدەست هێناوە و بزووتنەوەی گۆڕان دوو هەزار و 232 دەنگی بەدەست هێناوە و هەرچی یەكێتییە لە دەرەوەی وڵات سێ‌ هەزار و دوو دەنگی بە دەست هێناوە.

پارتی لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لەسەر ئاستی كوردستان پلەی یەكەمی بەدەست هێناوە و زۆرینەی كورسییەكانی بردەوە.

پارتی 7 هەزار و 454 دەنگی بەدەستهێناوە. گۆڕان 3 هەزار و 34 دەنگی بەدەستهێناوە. یەکێتی 2 هەزار و 313 دەنگی بەدەستهێناوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.