ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 15 - 5 - 2018 به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگاى سلێمانى له‌ڕاگه‌یاندراوێكدا بڵاویان كردووه‌ته‌وه ، تیمه‌كانمان له‌به‌شى چالاكی پۆلیسی ڕێكاریی توانیویانه ده‌ست بگرن به‌سه‌ر بڕێكی زۆر له ته‌قه‌مه‌نی و یاری ئاگرین، پۆلیس ڕایده‌گه‌یه‌نێـت ئه‌م كاره ڕێگه پێدراو نیه و له‌لایه‌ن هیچ كه‌سێكه‌وه مامه‌ڵه‌ى پێوه‌بكرێت و له‌شوێنه‌كان بفرۆشرێت ، وهڕاشیدهگهیهنن له له‌لایه‌ن لیژنه‌یه‌كی تایبه‌تمه‌نده‌وه بڕه زۆره ده‌ست بهسهركراوهكه له ته‌قه‌مه‌نی و یاری ئاگرین له‌ناوده‌برێت .
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگاری سلێمانی داوای له هاوڵاتیانه، خۆیان به دووربگرن له كڕین و به‌كارهێنانی هه‌موو جۆره یاریه‌كی ئاگرین و ته‌قه‌مه‌نی، به پێچه‌وانه‌وه له‌ئه‌گه‌رى پابه‌ند نه‌بوونیان دووچارى لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی ده‌بن
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.