Erbil 2°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 08:03

له‌به‌رامبه‌ر ساخته‌کارییه‌کانى یه‌کێتى له‌ سلێمانى 6 حزبه‌که‌ خۆپیشاندان ئه‌نجام ده‌ده‌ن

لایه‌نه‌كان شه‌رعیه‌ت ناده‌ینه‌ پڕۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن له‌سلێمانى
کوردستان TV
100%


دوای ئه‌و ساخته‌ كارییه‌ زۆره‌ى یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان له‌ سنوری پارێزگاى سلێمانى و هه‌له‌بجه‌ى شه‌هید ئه‌نجامى داوه‌ ،  ده‌نگى لایه‌نه‌ كوردستانیه‌كان زۆرینه‌یان  ئه‌ژمار نه‌كراوه‌ و ده‌نگى ڕاسته‌قینه‌یان بۆ نه‌هاتووه‌ته‌وه‌، لایه‌نه‌كانیش یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان تۆمه‌تبارده‌كه‌ن به‌وه‌ى ساخته‌كارى زۆرى ئه‌نجام داوه‌ .

هه‌موو لایه‌نه‌كان یه‌كێتى به‌هۆكارى ئه‌و ڕه‌وشه‌ ده‌زانن كه‌ له‌ سلێمانى هاتۆته‌ كایه‌وه‌  له‌ ڕۆژى هه‌ڵبژاردن و ئه‌و ساخته‌كارییه‌ى ئه‌نجامدراوه‌ ، كۆی پڕۆسه‌كه‌ له‌ لایه‌ن هه‌ر شه‌ش پارته‌كه‌ ڕه‌تده‌كه‌ته‌وه‌  بریتین له‌ بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان - یه‌كگرتوو - كۆمه‌ڵ - حزبی شیوعى - بزووتنه‌وه‌ى ئیسلامی - هاوپه‌یمانى بۆ دیموكراسى  به‌ناشه‌رعى داده‌نرێت پڕۆسه‌كه‌

لایه‌نه‌كان ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ كاتژمێر 4:00 ئێواره‌ له‌به‌رده‌م باره‌گاى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌هه‌ولێر خۆپیشاندان و ده‌نگى ناڕه‌زایی ده‌رده‌بڕن به‌شه‌رعیه‌ت نه‌دان به‌پڕۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن له‌سنوری پارێزگاى سلێمانى و هه‌له‌بجه‌ى شه‌هید به‌رامبه‌ر به‌و پێشێلكاری و ساخته‌كارییانه‌ى له‌به‌رامبه‌ریان ئه‌نجام دراوه‌


شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.