لیژنەی باڵای بینینی مانگ له وه‌زاره‌تى ئه‌و قاف و كاروبارى ئاینى هه‌رێمى كوردستان ئاگادارییه‌ك بڵاو ده‌كاته‌وه كه‌تێیدا ئاگادارییه‌كه ئاراسته‌ى هاوڵاتیان كراوه كه‌له‌ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه هه‌ر هاوڵاتیه‌ك مانگى بینى به‌زووترین كات یه‌كه‌ى ئیدارى ناوچه‌كه ئاگادار بكاته‌ته‌وه
ده‌قى ئاگادارییه‌كى وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف و كاروباری ئاینى :
قال رسول الله صلى الله علیه وسلم (صوموا لِرُؤْيَتِهِ وأَفْطِروا لِرُؤْيَتِهِ فإنْ غُمَّ عَلَيْكُمْ فأَكْمِلُوا عِدَّةَ شَعْبانَ ثلاثينَ يَومًا)
وێرای پەیوەندی بەردەواممان لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتییه گشتییه‌كانی ئەوقافی پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان و کەسانی شارەزا، لیژنەی باڵای بینینی مانگ لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی ئاگاداری ھاوڵاتیانی بەڕێز دەکاتەوە کە ھەرکەسێک ئێوارەی ئه‌مڕۆ سێ شەممە (١٥)ی ئایار بەبەڵگەی شەرعی مانگی بینی بەزووترین کات یەکەی ئیداری ناوچەکەی لێ ئاگادار بکاتەوە.
لەگەڵ ڕێزدا…
لیژنەی باڵای بینینی مانگ
لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.