به‌پێى هه‌واڵێكى سپوتنێك، وڵاته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا بنكه‌یه‌كى سه‌ربازى نوێ له دیره‌زور ده‌كاته‌وه.
سه‌رچاوه‌ى ئاژانسى هه‌واڵى فارسى ئێرانى باسى كردووه كه وڵاته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا بنكه‌ى سه‌ربازى نوێ داده‌مه‌زرێنێت له دیرهزورى رۆژهه‌ڵاتى سوریا، به‌گوێره‌ى سه‌رچاوه‌كه، بنكه‌كه له ده‌شتى ئه‌ل شه‌فا داده‌مه‌زرێت و به ئامرازى سه‌ربازى و سیسته‌مى پێشكه‌وتوو پڕچه‌ك ده‌كرێت.
ئه‌م هه‌واڵه‌ش حه‌فته‌یه‌ك دوابه‌دواى ڕاگه‌یاندنه‌كه‌ى شه‌رفان ده‌رویش، وته‌بێژى ئه‌نجوومه‌نى سه‌ربازى هێزى دیمو‌كراتى سوریا له مه‌نبه‌ج دێت كه له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه پشتگیرى ده‌كرێن، ده‌رویش رایگه‌یاند: وڵاته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا سێ مانگ لهمهوپێش بنكه‌یه‌كى سه‌ربازى نوێى دروست كردبوو له ناوچه‌ى مه‌نبه‌جى سوورى به‌مه‌به‌ستى رێگرى كردن له هه‌ڕه‌شه‌كانى ئه‌قه‌ره بۆ كۆنتڕۆڵكردنى ناوچه‌كه.
هاوكات ئاژانسى هه‌واڵى ئهنادۆلى توركیش دامه‌زراندنى دوو بنكه‌ى سه‌ربازى له‌لایه‌ن وڵاته یه‌كگرتووه‌كانى ئهمریكاوهى پشتڕاست كردبووه‌وه.
هه‌ر به‌پێى هه‌واڵه‌كه دوو بنكه سه‌ربازییه‌كه له مه‌نبه‌ج دامه‌زراوه و نزیكى 300 سه‌رباز له ناوچه‌كه بڵاوه‌پێكردووه.
له‌لاى خۆشیه‌وه سه‌رچاوه‌ى ئاژانسى هه‌واڵى فارسى ئێرانى ڕایگه‌یاند: مانگى پێشوو ئه‌مریكا بنكه‌یه‌كى نوێی سه‌ربازى دامه‌زراندبوو له كێڵگه‌ى نه‌وتى ئه‌ل-عومه‌ر له باشوورى رۆژهه‌ڵاتى دیره‌زور و هه‌روه‌ها ئامێرى سه‌ربازى جۆراوجۆر هه‌روه‌ك سیسته‌مى موشه‌ك و ئۆتۆمبیلى گوللـه نه‌بڕیان بڵاوكردۆته‌وه.
جێی ئاماژه‌یه توركیا له 28ى ئادارى 2018، هۆشدارى دا كه كردارى سه‌ربازى ئه‌نجام ده‌دات له باكوورى شارى عه‌فرین به‌ره‌و مه‌نبه‌ج ئه‌گه‌ر هێزى پاراستنى گه‌ل ( یه‌په‌گه) كه له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه هاوكارى ده‌كرێن نه‌كشێنه‌وه له ناوچه‌كه.
وه‌رگێڕانی/ سیروان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.