Erbil 10°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 18:37

سووریا.. گواستنه‌وه‌ی زۆره‌ملێی ناوچه‌ گه‌مارۆدراوه‌کان به‌رده‌وامه‌

تا ئێستا 23 هه‌زارو 500 كه‌س گوازراونه‌ته‌وه‌
سووریا.. گواستنه‌وه‌ی زۆره‌ملێی ناوچه‌ گه‌مارۆدراوه‌كان به‌رده‌وامه‌
کوردستان TV
100%

له‌ چوارچێوه‌ی گواستنه‌وه‌ی زۆره‌ملێ له‌ناوچه‌ گه‌مارۆدراوه‌كانی باكووری شاری حمسی سووریا كه‌ له‌لایه‌ن رژێم و پشتیوانانی گه‌مارۆدراوه‌، تا ئێستا 23 هه‌زارو 500 كه‌س گوازراونه‌ته‌وه‌. 

كاروانی هه‌شته‌می گواستنه‌وه‌ی خه‌ڵكی باكووری حمس به‌هۆی په‌لاماره‌كانی رژێم و هه‌لومه‌رجی گه‌مارۆكانه‌وه‌، گه‌یشته‌ كه‌مپه‌كانی ئیدلب و رۆژئاوای حه‌له‌ب. 

به‌پێی زانیارییه‌كان له‌ ئیدلب، كاروانی هه‌شته‌م كه‌ پێنج هه‌زار و 672 كه‌سی هه‌ڵگرتبوو و دوێنێ به‌ڕێكه‌وتبوو، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ گه‌یشتووه‌ته‌ گوندی قه‌ڵای مادیك لە حه‌ما. 

دواتریش به‌ره‌و كه‌مپه‌كانی ئیدلب و رۆژئاوای حه‌له‌ب به‌ڕێكه‌وتووه‌، كاروانه‌كه‌ له‌ 117 پاس و 172 ئۆتۆمبێلی تایبه‌ت پێكهاتبوو. 

به‌م كاروانه‌وه‌ ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی کە له‌ ناوچه‌كانی باكووری حمس گوازراونه‌ته‌وه‌، گه‌یشتووه‌ته‌ زیاتر له‌ 23 هه‌زار و 500 كه‌س.
 

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.