پۆلیسی هه‌ولێر كاتژمێرێك به‌ر له ئێستا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆرِی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك راگه‌یاندووه: له ڕێكه‌وتی (۱۳/٥/٢٠١٨)، پۆلیس ئاگادار كرانه‌وه به بوونی ڕووداوێكی نه‌خوازراو له گه‌ڕه‌كی ئیسكان، دوای گه‌یشتنی پۆلیس بۆ شوێنی ڕووداو ده‌ركه‌وت كه‌وا منداڵێك به ناوی (نازه كاوه محمد) ته‌مه‌ن (۳) ساڵ، له‌ماڵه‌كه‌ی خۆیان له شوقه‌كانی ئیسكان له نهۆمی (۱۳) كه‌وتۆته خواره‌وه‌و گیانی له‌ده‌ست داوه.
پۆلیس ده‌شڵێ: ته‌رمه‌كه هه‌ڵگیراوه و ڕه‌وانه‌ی په‌یمانگای پزیشكی دادی كراوه‌و دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ش بۆ ڕووداوه‌كه كراوه‌ته‌وه.
ئاماده‌كردنی: رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.