مه‌ڵبه‌ندى دووى رێكخستنى یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان له شارى كه‌ركووك، له راگه‌یه‌ندراوێكدا ره‌تیكرده‌وه ئه‌نجامى بنكه‌كانى ده‌نگدانیان ساخته بێت و رایگه‌یاند، یه‌كێتى ده‌نگه‌كانى كه‌میكردووه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه" بەداخەوە دوای راگەیاندنی ئەنجامە بەراییەکان لە لایەن کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانەوە، ماوەی دوو رۆژە ھەندێک کەس و لایەن، کەوتونەتە پەلە قاژێ و ھەوڵی شێواندنی پڕۆسەکە دەدەن و دەیانەوێ لە رێی پڕوپاگەندەی بێ بنەماو دوور لە قانون ئەم پڕۆسەیە بشێوینن".
هه‌روه‌ها هاتووه" لە ھەڵبژاردنی ساڵی 2014 بەراورد بەم ھەڵبژاردنە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەنگی کەمی کردووە و لە بەرامبەردا جەبھەی تورکمانی (1453) دەنگ زیادی کردووە، تەحالوفی عەرەبیش (43123) دەنگ زیادی کردووە. وێڕای ئەوەش کورد (٢) کورسی لە دەستداوە. ئێمە ویژدانی رای گشتی دەکەینە دادوەر، کێ تەزویری کردووە و کێش غەدری لێکراوە".
له كۆتایى راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا، مه‌ڵبه‌ندى یه‌كێتى هۆشدارى داوه‌ته لایه‌نه‌كان و رایگه‌یاندووه، "ئێمە لە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە ھەموو لایەکی رادەگەیەنیین: گەر ئەوان بە نیازی ئەوە بن لە رێی چەند کەسێکەوە دۆخی کەرکووک بشێوینن و ئاشتی کۆمەڵایەتی تێکبدەن، ئەوا ئێمە لە تواناماندایە سەدان ھەزار کەس بھێنینە سەر شەقام، چونکە لە ھیچ کەس و لایەنێکی قبوڵ ناکەین مافی نەتەوەکەمان پێشێل بکات".
جگه له لایه‌نه توركمانى و عه‌ره‌بییه‌كان، ژماره‌یه‌ك له لایه‌نه كوردییه‌كانیش له كه‌ركووك یه‌كێتى به گۆڕینى ئه‌نجامى ناوه‌نده‌كانى ده‌نگدان و ساخته‌كارى تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن.
ئه‌مڕۆش نوێنه‌رانى توركمان و عه‌ره‌ب، له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق، حه‌یده‌ر عه‌بادى كۆبوونه‌وه و داوایان كردووه، ده‌نگه‌كان به ده‌ست بژمێردرێن و عه‌بادیش پشتیوانى ئه‌و داوایه‌ى كردووه، وه‌ك ئه‌وه‌ى په‌رله‌مانتارى توركمان (حه‌سه‌ن تۆران) له په‌یجى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووك ئاشكرایكردووه.
به هۆى رووداوه‌كانى شازده‌ى ئۆكتۆبه‌ره‌وه ده‌یان هه‌زار هاووڵاتى كورد له كه‌ركووك ئاواره بوون و پارتى دیمو‌كراتى كوردستانیش بایكۆتى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى له شاره‌كه كرد و كه‌ركووكى وه‌ك شارێكى "داگیركراو" وه‌سفكرد.
له دوێنێوه، لایه‌نه توركمانى و عه‌ره‌بییه‌كانى كه‌ركووك خۆپیشاندان و گردبوونه‌وه‌ى ناڕه‌زایه‌تى ئه‌نجام ده‌ده‌ن و داواى ره‌تكردنه‌وه‌ى ئه‌نجامى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى دوازده‌ى ئایار ده‌كه‌ن.
كۆمیسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان، لیژنه‌یه‌كى تایبه‌تمه‌ندى بۆ لێكۆڵینه‌وه له ئه‌گه‌رى ساخته‌كارى له پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن ره‌وانه‌ى كه‌ركووك كردووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.