Erbil 10°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 19:16

پۆلیسی هەولێر: هه‌رکه‌سێک ته‌قه‌ى خۆشى بکات ده‌ستگیر ده‌کرێت

پۆلیسی هەولێر، سەركەوتنی پلانی ئەمنیی ڕادەگەیەنێت
کوردستان TV
100%

پۆلیسی هەولێر، سەركەوتنی پلانی ئەمنیی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەران ڕادەگەیەنێت و هۆشدارییش دەداتە هاووڵاتیان كە بە هیچ جۆرێك لە كاتی ڕاگەیاندنی ئەنجامەكاندا، تەقەى خۆشى نەكەن.
 
ئەمڕۆ دوشه‌ممه‌، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر، لیوای مافپەروەر عەبدولخالق تەڵعەت، لە پرێسكۆنفڕانسێكدا بۆ دەزگاكانی ڕاگەیاندن، سەركەوتنی پلانی ئەمنی لە پڕۆسەی هەڵبژاردن ڕاگەیاند.

لیوا عەبدولخالق ئاماژەی بۆ ئەوە كرد، ئەو پلانەی هێزە ئەمنییەكان بۆ پڕۆسەی هەڵبژاردن دایاننابوو، زۆر سەركەوتوو بوو و، ڕەتیشی كردەوە كە هیچ سندووقێكی دەنگدان لە بنكەكانی دەنگدان دەستكاری كرابێت.

بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر، هۆشدارییشی داو داوا لە هاووڵاتیان كرد كە لە كاتی ڕاگەیاندنی ئەنجامەكانی هەڵبژاردندا، ئارامیی شار بپارێزن و هەر كەسێك لە كاتی ئاهەنگگێڕاندا كاری نایاسایی بكات وەكو تەقەكردن، دەستگیر دەكرێت".

هێمای بۆ ئەوەش كرد، ئەگەر هاووڵاتیان لە هەر شوێنێك هەستیان كرد كەسانێك هەبن هەوڵ بدەن بە تەقەكردن ئارامیی شار تێك بدەن، ئاگاداری پۆلیس بكەنەوە، بۆ ئەم مەبەستەیش پۆلیس بەسەر زۆربەی گەڕەك و شوێنە قەرەباڵغەكاندا دابەش كراوە، بۆ ئەوەی كۆنتڕۆڵی بارودۆخەكە بكەن.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.