ئەمڕۆ دووشەممە لە ئەنجاكی کۆبوونەوەی شەش حزبە ناڕازییەكەی كوردستان لە ئەنجامەكانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، كۆی پرۆسەی هەڵبژاردنەكە رەت كرایەوە.
له باره‌گاى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كگرتووى ئیسلامى كوردستان، شه‌ش لایه‌نى سیاسى كۆبوونه‌وه و ناڕه‌زاییان دژى ئه‌نجامى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ده‌ربڕى و داوایان كرد پرۆسه‌كه دووباره بكرێته‌وه.
کۆبوونەوەی کەسی یەکەمی شەش لایەنی کوردستانی بەشدار لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق (گۆڕان، هاوپەیمانی، یەکگرتوو، کۆمەڵ، شیوعی و بزووتنەوەی ئیسلامی) بۆ تاوتوێکردنی ئەنجامی هەڵبژاردن لە بارەگای یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان لە هەولێر کۆتاییهات و شەش بڕیاریان دەرکرد.
ئه‌و لایه‌نانه دواى كۆبوونه‌وه‌كه‌یان به‌یاننامه‌یه‌كیان بڵاوكرده‌وه، ئه‌مه‌ى خواره‌وه ده‌قه‌كه‌یه‌تى:
به‌ناوی خوای به‌خشنده و میهره‌بان
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 14/5/2018، شەش لایه‌نی سیاسی كوردستانی له‌سه‌ر ئاستی كه‌سی یه‌كه‌م له باره‌گای یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان له شاری هه‌ولێر كۆبوونه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌شیان ئه‌نجامدا، به‌مه‌به‌ستی هه‌ڵسه‌نگاندن و هه‌ڵوێست وه‌رگرتن له باره‌ی ئه‌نجامه به‌راییه‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كه له ( 12/5 )دا ئه‌نجامدرا.
به‌داخه‌وه پرۆسه‌ی ده‌نگدانی ئه‌لیكترۆنیه‌كه رووبه‌ڕووی ده‌ستێوه‌ردان و ساخته‌كاریه‌كی به‌رنامه بۆ دارێژراوی پێش وه‌خته بۆته‌وه، دوای تاوتوێكردنی پرۆسه‌كه كۆبوونه‌وه گه‌یشته ئه‌م چه‌ند بڕیاره‌ی خواره‌وه :
1- ره‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌نجامه به‌راییه‌كان و كۆی پرۆسه‌كه به هۆی زه‌وتكردنی ئیراده‌ی جه‌ماوه‌ری كوردستان و دزینی ده‌نگه‌كانیان.
2- داوای دووباره‌كردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ڵبژاردنه ده‌كه‌ینه‌وه له هه‌رێمی كوردستان و پارێزگای كه‌ركووك و ناوچه دابڕێنراوه‌كان له‌ژێر چاودێری نێوده‌وڵه‌تی به‌زووترین كات.
3- ئامانجی راسته‌قینه‌ی لایه‌نه‌كانی به‌شدار له كۆبوونه‌وه‌كه بریتییه له به‌رگریكردن و گه‌ڕانه‌وه‌ی استحقاقی راسته‌قینه‌ی ده‌نگده‌رانی گه‌له‌كه‌مان.
4- بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ی سه‌ره‌وه هه‌موو رێكاره سیاسی و یاسایی و مه‌ده‌نیه‌كان ده‌گرینه به‌ر دوور له هه‌موو جۆره تووندوتیژیه‌ك.
5- پێكهێنانی لێژنه‌یه‌كی هاوبه‌ش له هه‌ماهه‌نگی نێوان ئه‌م (6) لایه‌نه بۆ به‌دواداچوون و گێرانه‌وه‌ی ده‌نگه دزراوه‌كانی جه‌ماوه‌ر و ده‌رگاش كراوه‌یه له‌به‌رده‌م هه‌ر لایه‌نێكی تری سیاسی كه ئاماده‌بێت به‌رگری له مافی ده‌نگده‌رانی گه‌له‌كه‌مان بكات.
6- داوا له كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ده‌كه‌ین به خێرایی به‌ده‌م داواكارییه‌كانمانه‌وه بێت.
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان
یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان
هاوپه‌یمانی دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری
كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان
بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی كوردستان
حیزبی شیوعی كوردستان
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.