Erbil 7°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 05:40

وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف ڕێنماییه‌ ئیدارییه‌کانى مانگى ڕه‌مه‌زانی بڵاو کردەوە

داوا له‌ یه‌كه‌ ئیدارییه‌كان ده‌كات، سه‌رپه‌رشتى جێبه‌جێكردنى ڕێنماییه‌كان بكه‌ن
کوردستان TV
100%

وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف و كاروبارى ئایینى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، ڕێنماییه‌ ئیداری و شه‌رعییه‌كانى مانگى ڕه‌مه‌زانى بڵاوكرده‌وه‌ و داوا له‌ یه‌كه‌ ئیدارییه‌كان ده‌كات، کە سه‌رپه‌رشتى به‌دواداچوونى جێبه‌جێكردنى ڕێنماییه‌كان بكه‌ن.

ئەمڕۆ دووشەممە 14\5\2018، وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف و كاروبارى ئایینى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، لەراگەیاندراوێکدا، ڕێنماییه‌ ئیدارییه‌كانى مانگى ڕه‌مه‌زانی بڵاو کردەوە، كه‌ تێدا هاتووە:‌‌‌ " پێویسته‌ هه‌موو چێشتخانه‌، دوكان، گازینۆ و بازاڕه‌كان ڕه‌چاوى پیرۆزى ئه‌م مانگه‌ له‌به‌رچاو بگرن و شتێك بڵاونه‌كه‌نه‌وه‌ له‌گه‌ڵ گه‌وره‌یی و پیرۆزى ئه‌م مانگه‌دا نه‌گونجێت، خواردن و خواردنه‌وه‌ش له‌م مانگه‌دا له‌ داموده‌زگا فه‌رمییه‌كان پێشكه‌ش ناكرێت".

به‌پێى ڕێنماییه‌كه‌: "پێویسته‌ كه‌ناڵه‌كانى ڕاگه‌یاندن تایبه‌تمه‌ندى و پیرۆزى ئه‌م مانگه‌ له‌به‌رچاو بگرن و شتێك بڵاونه‌كه‌نه‌وه‌ له‌گه‌ڵ پیرۆزى ئه‌م مانگه‌دا نه‌گونجێ و ڕێنمایی تایبه‌ت به‌ مزگه‌وت و مامۆستایانى ئایینى له‌لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌وه‌ ده‌رچووه‌ و پێویسته‌ هاوكارى جێبه‌جێكردنى بكرێت".

وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف و كاروبارى ئایینى ڕوونیشی كردووه‌ته‌وه‌، کە داواكارن یه‌كه‌ ئیدارییه‌كان سه‌رپه‌رشتی و به‌دواداچوونى جێبه‌جێكردنى ئه‌م خاڵانه‌ بكه‌ن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.