Erbil 13°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 10:53

‌سێ فراکسیۆن له‌ ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى داوای دووبارەکردنەوەی دەنگدان دەکەن

داوا له‌كۆمسیۆن ده‌كه‌ن ئه‌نجامه‌كان ڕانه‌گه‌یه‌نێت
کوردستان TV
100%


سێ فراکسیۆن لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك بۆ ڕاى گشتى و كۆمسیۆن ڕایده‌گه‌یه‌نن  كه‌لەسنوری پارێزگای سلێمانى ساخته‌كاریی به‌شێوه‌یه‌كى  به‌رنامه‌ ڕێکخراو ئه‌نجامدراوه‌ بۆیه‌ شه‌رعیه‌تى نیه‌ و ده‌بێت هه‌ڵبژاردن دووباره‌ ئه‌نجام بدرێته‌وه‌ . 

هه‌ریه‌ك فراکسیۆنەکانی گۆڕان، خزمەت، هاوپەیمانی نیشتمانی لە ئەنجومەنه‌كه‌ ڕایده‌گه‌ینن كه‌  پاش ئاشکراکردنی ئەنجامی نافەزمی هەڵبژاردن لەلایەن چاودێری لایەنە سیاسییەکان بۆ پارێزگای سلێمانی ، هەڵەبجە ، ئیدارەکانی راپەڕین ،  گەرمیان بۆ هەموو لایەک دەرکەوت کە تەزویر و ساختەکارییەکی زۆر به‌شێوه‌یه‌كى به‌رنامه‌ داڕێژ و  رێکخراو لە ئەنجامی دەنگداندا کراوە.

ئەو سێ فراکسیۆنە ڕاشیانگه‌یاندووه‌ : لە ڕوانگەی هەستکردنمان بەبەرپرسیارێتی و رێگریکردن لە تەزویر و رێگرتن لە یاریکردن بە ئیرادەی دەنگدەران داوا لە کۆمسیۆنی هەڵبژاردن دەکەن ئەنجامەکان بە زویی ڕانەگەیەنێت و بەزوویی بڕیار بدەن بە دوبارەکردنەوەی پرۆسەی دەنگدان لە سنوری پارێزگای سلێمانی.


له‌ 12 - 5 - 2018 هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له‌پارێزگاكانى باشوور و ناوه‌راست و هه‌رێمى كوردستان به‌ڕێوه‌چوو ، له‌سنورى پارێزگاى سلێمانى به‌هۆى ساخته‌كارى زۆره‌وه‌ له‌لایه‌ن یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان سه‌رجه‌م پارت ولایه‌نه‌كان  سه‌رتاپای ئه‌نجامه‌ به‌راییه‌كانیان ڕه‌تكرده‌وه‌ كه‌ ساخته‌كارى قه‌بوڵ كراو نیه‌ ، ده‌نگه‌ ڕاسته‌قینه‌كانمان بۆ نه‌هاتووه‌ته‌وه‌ و فێڵی تێدا كراوه‌ به‌پێى ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ى یه‌كێتى ئه‌نجامى داوه‌ له‌به‌رژه‌وه‌ندى خۆی 

شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.