ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 14 - 5 - 2018 عه‌لی قادر بەرپرسی ئۆفیسی هەولێری كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق له‌كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند لەكۆی نزیك به سێ هەزار وێستگە، تەنیا سەد وێستەگە لەڕێگەی (ئار تی ئێس)ەوە نەنێردراون بۆ بنكەی سەرەكی لە بەغدا ، عه‌لى قادر ڕه‌تى كرده‌وه گوایه سه‌ندوقى ده‌نگه‌كان له‌هه‌ولێر ڕفێندرابێت به‌ره‌و شوێنێكى نادیار ، ئه‌م ده‌نگۆ و قسانه هیچ بنه‌مایه‌كى ڕاستى نیه سندوقه‌كان و وهنوێنهرانى لایه‌نه‌كان لهشوێننى خۆیانن
عه‌لى قادر هۆشداریشدا بۆ لایه‌نه‌كان له‌مه‌ڕ هه‌واڵى ناڕاست و تۆمه‌ت بۆ كۆمسیۆن ناچارین ڕێكاری یاساییان له‌به‌رامبه‌ر بگرینه به‌ر گه‌ر به‌رده‌وام بن له‌تۆمه‌ت و ووته‌ى بێ بنه‌ما و نادروستى بێ به‌ڵگه
عەلی قادر ڕاشیگه‌یاند پەیوەندیی راستەوخۆیان لەگەڵ بەغدا هەیە، هەر سندووقێك ئەنجامەكەی نەگاتە سەنتەری سەرەكی، بۆ چارەسەركردنی گرفتەكە دەبهینه هۆڵی شادی و وه هەر سندووقێك كێشەیەی تێدا بێت نەنێردراوەتە بنكەی سەرەكی
لهكۆتادا سه‌رۆكى كۆمسیۆن ڕایگه‌یاند لە هەولێر پاكترین هەڵبژاردن بەڕێوە چووە به‌جۆرێك تا ئێستا هیچ لایەنێك سكاڵای نەبووە، وه لە هەولێر هیچ سكاڵایەك لەسەر ناخاوێنی هەڵبژاردنیش نەكراوە ، ئه‌و سكاڵایانه‌ی تۆمار كراون پەیوەندییان بە رێكاری بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەكەوە هەیە ، كه ئه‌ویش نێردراون بۆ نووسینگەی نیشتمانی لە بەغدا
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.