Erbil 21°C دووشەممە 30 ئەیلوول 02:28

دوای خۆپیشاندانێکی بەرفراوان 150 هاووڵاتیی فەلەستینی کوژران و بریندار بوون

بڕیارە ئه‌مرۆ ئەمریکا باڵیۆزخانەی خۆی لە تەل ئەڤیڤەوە بگوازێته‌وه‌ بۆ ئۆرشەلیم
دوای خۆپیشاندانێکی بەرفراوان 150 هاووڵاتیی فەلەستینی کوژران و بریندار بوون
کوردستان TV
100%

ئه‌مرۆ دووشەممە 14/5/2018 هەزاران هاووڵاتیی فەلەستینی دژی ناساندنی شاری ئۆرشەلیم (قودس) وەک پایتەختی ئیسرائیل، لە کەرتی غەززە دەستیان بە خۆپیشاندان کرد و لە تەلبەندی سنووریی نزیک بوونەوە و سەدان تایەی ئۆتۆمبێلیان سووتاند.

وەزارەتی تەندروستیی فەلەستینی رایگەیاندووە، بەهۆی گولـله‌ی هێزە ئیسرائیلییەکان، دوو گەنجی فەلەستینیی له‌ناو خۆپیشاندەران كه‌ تەمەنیان 21 و 29 ساڵی کوژراون و 147 کەسی دیکەش بریندار بوون.

وەزارەتی ناوخۆی فەلەستینی هەروەها رایگەیاندووە كه‌ لەو ژمارەیەی برینداران 93یان بە گولـله‌ و 10یان بەهۆی گازی فرمێسکڕێژ، 15یان بە پارچەی تەقەمەنی و 29شیان بە لێدان بریندار بوون.

ئەو خۆپیشاندانە فراوانەی فەلەستینییەکان هاوکاتە لەگەڵ بەڕێوەچوونی ئاهەنگی یادی 70 ساڵەی دامەزراندنی ئیسرائیل و گواستنەوەی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە تەل ئەڤیڤەوە بۆ شاری ئۆرشەلیم.

بڕیارە ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌ لە یادی 70 ساڵەی دروستبوونی ئیسرائیل، ئەمریکا باڵیۆزخانەی خۆی لە تەل ئەڤیڤەوە بگوازێته‌وه‌ بۆ ئۆرشەلیم، وەک ئاماژەیەک بە داننان بەوەی ئەو شارە پایتەختی ئیسرائیلە.

ئێوارەی رۆژی 6/12/2017، دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا بڕیاری گواستنەوەی باڵیۆزخانەی وڵاتەکەی لە ئیسرائیل لە تەل ئەڤیڤەوە بۆ ئۆرشەلیم دەرکرد و لە بڕیارەکەدا شاری ئۆرشەلیمی وەک پایتەختی ئیسرائیل ناساند.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.