Erbil 15°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 16:21

دوو چه‌کدارى حه‌شدى شه‌عبى له‌ که‌رکوک کوژران

ئه‌و هێزانه‌ له‌شازده‌ى ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ هاتوون بۆ سنوره‌كه‌
کوردستان TV
100%

دره‌نگانى شه‌وى ڕابردوو ، لەسنوری گوندی (ملح) سەر بەقەزای (دووبز) له‌  ڕۆژئاوایی کەرکوکـ بۆمبێکی چێنراو بەئۆتۆمبێلێکی چەکدارانی میلیشیاکانی حەشدی شه‌عبیدا  تەقیەوە لەئەنجامدا  دووچەکدارییان كوژراو سێ دیکە  له‌هێزه‌كه‌ى حه‌شد برینداربوون  . 

هێزه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى و میلیشیاكان له‌شازده‌ى ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ هاتوون بۆ سنوری پارێزگاى كه‌ركوك و ناوچه‌كه‌یان داگیر كرد به‌هێزى سه‌ربازی كه‌بووه‌ هۆی ئه‌وه‌ى ناوچه‌كان له‌و سنوره‌دا ڕه‌وشى ئارامى تێك بچێت ، وێڕای ئه‌وه‌ى به‌هۆى هاتنى ئه‌و هێزانه‌وه‌ نزیك به‌ 200 هه‌زار خێزانى كورد ئاواره‌ى شاره‌كانى هه‌ولێر و سلێمانى بوون 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.