Erbil 16°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 14:34

پۆلیسى هه‌ولێر وه‌ڵامى که‌ی ئێن ئێن ده‌داته‌وه‌ : سه‌ندوقه‌کانى ده‌نگدان نه‌ڕفێندراون و له‌شوێنى خۆیانن

ڕێكاری یاسایی ده‌گرینه‌ به‌ر له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وانه‌ى به‌ته‌قه‌ خۆشى ده‌ڕده‌بڕن
کوردستان TV
100%


پێش نیوه‌ڕۆ ئه‌مڕۆ عه‌مید عه‌بدولخالق به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسى هه‌ولێر له‌كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند  :  له‌سه‌ر هاوڵاتیان پێویسته‌ له‌كاتى ئاهه‌نگ گێڕانیان له‌دوای ڕاگه‌یاندنى ئه‌نجامه‌كانى هه‌ڵبژاردن ، به‌شێوه‌یه‌كى ئارام و دور له‌توندو تیژى خۆشى خۆیان ده‌ڕ ببڕن ، وه‌ ڕێكارى یاسایی به‌شێوه‌ی توند ده‌گرینه‌ به‌ر له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌ته‌قه‌ ده‌كه‌ن له‌كاتى ڕاگه‌یاندنى ئه‌نجامه‌كان ، بۆیه‌ قه‌بوڵ ناكرێت له‌هیچ كه‌سێك به‌م شێوه‌یه‌ ئاهه‌نگ بگێڕێت به‌ته‌قه‌كردن . 

به‌ڕێوه‌به‌رى پۆلیسى هه‌ولێر ڕاشیگه‌یاند : ڕۆژى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له‌شارى هه‌ولێر بێ گرفت و كێشه‌ به‌ڕێوه‌چوو ، وه‌هیچ حاڵه‌تێك ڕوینه‌داوه‌ جێگاى نیگه‌رانى بێت پۆلیس و ده‌زگاكانى ئه‌منى بێ جیاوازى سه‌رو ماڵى سه‌رجه‌م هاوڵاتیان و لایه‌نه‌كانى پاراستووه‌ . 

عه‌مید عه‌بدوڵخالق ته‌لعه‌ت له‌باره‌ى میدیاكانه‌وه‌ ڕایده‌گه‌یه‌نێت : پێویسته‌ هه‌واڵ و كاره‌كانیان به‌شێوه‌ی ئارام و دروست ببه‌ن به‌ڕێوه‌ ، به‌داخه‌وه‌ كه‌مێك به‌ر له‌ئێستا كه‌ی ئێن ئێن بڵاوى كردووه‌ته‌وه‌ گوایه‌ سه‌ندوقى ده‌نگدان له‌شارى هه‌ولێر به‌ره‌و شوێنێكى نادیار ڕفێندراوه‌ ، ئێمه‌ ڕه‌تى ئه‌و هه‌واڵه‌یان ده‌كه‌ینه‌وه‌ سه‌رتاپاى هه‌واڵه‌كه‌ نادروسته‌ و سه‌ندوق و نوێنه‌ری لایه‌نه‌كان له‌شوێنى خۆیانن ، وه‌په‌یوه‌ندیشمان كردووه‌ به‌كۆمسیۆن ئه‌وانیش ڕایده‌گه‌یه‌نن كه‌ به‌ڵێ هیچ خروقاتێك و پێشێلكاریه‌ك ڕوینه‌داوه‌ كه‌ سه‌ندوق بردرابێت  .


شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.