Erbil 10°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 19:30

هاتووچۆى هه‌ولێر له‌باره‌ى کاتى ده‌وامى مانگى ره‌مه‌زانه‌وه‌ ڕوونکردنه‌وه‌یه‌ک بڵاو ده‌کاته‌وه‌

له‌ناوه‌ڕۆك ڕونكردنه‌وه‌ى هاتوچۆى هه‌ولێر بزانه‌
کوردستان TV
100%


ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه‌ رێكه‌وتى 14 - 5 - 2018، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی هه‌ولێر له‌باره‌ى ده‌وامى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانیان له‌ مانگى ره‌مه‌زاندا ئاگاداریه‌كى بڵاو كرده‌وه‌ بۆ هاوڵاتیان 
له‌ئاگاداریه‌كى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتوچۆى هه‌ولێر كه‌ وێنه‌یه‌كى بۆ مالپه‌رى كوردستان تى ڤى ناردووه‌ ڕایگه‌یده‌گه‌نێت كه‌وتووه‌ : 
ئاگاداری سه‌رجه‌م هاوڵاتیان و شۆفێرانی شاری هه‌ولێر ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌وا له‌مانگی پیرۆزی ره‌مه‌زاندا كاركردن له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی هه‌ولێر هاوشێوه‌ی هه‌موو فه‌رمانگه‌كانی تری حكومه‌ت ده‌بێت، وه‌ده‌وامی ئێواران نامێنێت، ئه‌ویش به‌ له‌به‌رچاوگرتنی به‌رۆژوبونی ئه‌فسه‌رو كارمه‌ندانی هاتووچۆ وه‌هه‌روه‌ها هاوڵاتیانیش، بۆیه‌ داوا له‌و هاوڵاتیانه‌ ده‌كه‌ین كه‌وا به‌نیازن له‌مانگی ره‌مه‌زاندا سه‌ردانی هاتووچۆ بكه‌ن ته‌نها له‌كاته‌كانی ده‌وامی فه‌رمی سه‌ردان بكه‌ن بۆ رایی كردنی مامه‌ڵه‌كانیان.


شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.