Erbil 7°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 23:16

مه‌کته‌بی هه‌ڵبژاردنی پارتی له‌ دیاله‌: ساخته‌کاری و گۆڕانکاری لە‌ده‌نگه‌کاندا کراوه‌

هه‌روه‌ها هه‌ره‌شه‌ له‌ خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ و كه‌سوكاری كادیره‌كان ده‌كرێت
کوردستان TV
100%

ئیبراهیم عه‌زیز، به‌رپرسی مه‌كته‌بی هه‌ڵبژاردنی پارتی دیموكراتی كوردستان له ‌دیاله‌ رایگه‌یاند كه‌ گۆڕانكاری له ‌ده‌نگه‌كانییاندا كراوه‌ و هه‌روه‌ها سكاڵا تۆمار ده‌كه‌ن، چونكه‌ له‌ هه‌ندێك ویستگه‌ كادیران و كاندیدەکانیان خۆیان ده‌نگیان داوه،‌ کەچی هیچیان بۆ هه‌ژمار نه‌كراوه‌.

هه‌روه‌ها ئیبراهیم عه‌زیز ڕاگه‌یاند: له‌ سنووری دیاله‌ و به‌تایبه‌ت له ‌خانه‌قین و جه‌له‌ولا و سه‌عدیه ‌و شاره‌بان ته‌زویری زۆر کراوه‌ و گۆڕانكاری له ‌ده‌نگه‌كان كراوه‌، چونكه‌ له‌ هه‌ندێك وێستگه‌ 20 كادیر چوونه‌ ده‌نگیان داوا، یه‌ك ده‌نگیان بۆ هه‌ژمار نه‌كراوه‌ و له‌ وێستگه‌ی دیكه‌ كاندید هه‌بووه‌ چوارسه‌د كه‌س له‌ خزم و كه‌سوكاری چوون ده‌نگیان داوه‌ ته‌نها 40 ده‌نگی بۆ هه‌ژمار كراوه‌، بۆیه‌ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌مه‌ جێگه‌ی قبوڵكردن نییه‌ و به‌و ئه‌نجامانه‌ش ڕازی نابین."

هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند كه‌ هه‌ره‌شه‌ له ‌خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ ده‌كرێت و شه‌وی ڕابردوو چوونه‌ته‌ سه‌ر ماڵی دایكی كاندیدێك و هه‌ڕه‌شه‌یان لێ كردووه‌ کە پێویسته‌ شاره‌بان جێ بێڵێت و ناوچه‌كه‌ چۆڵ بكات، ئه‌گه‌ر ناوچه‌كه‌ جێ نه‌هێلن ئه‌وه‌ خانووه‌كه‌یان دەڕووخێنن.

ئیبراهیم عه‌زیز ڕوونیشی كرده‌وه: ئه‌و لایه‌نه‌ی له‌ سلێمانی گۆڕانكاری له‌ ده‌نگه‌كاندا كردووه‌، هەر ئه‌و لایه‌نه‌ له‌ خانه‌قینیش هه‌مان كاری كردووه‌، بۆیه‌ له‌ كۆمسیۆن سكاڵا تۆمار ده‌كه‌ین و ئه‌و ئه‌نجامانه‌مان قبووڵ نییه‌، چونكه‌ ده‌نگی ئێمه‌یان زۆر كه‌م كردووه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.