Erbil 6°C سێشەممە 24 کانونی یەکەم 04:26

خه‌سره‌و گۆران: پارتی له‌سه‌ر ئاستی کوردستان وه‌ک هه‌میشه‌ یه‌که‌م هێزه‌ و ده‌نگی یه‌که‌می هێناوه‌

خه‌سره‌و گۆران به‌پرسی ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی پارتی دیموكراتی كوردستان
خه‌سره‌و گۆران: پارتی له‌سه‌ر ئاستی كوردستان وه‌ك هه‌میشه‌ یه‌كه‌م هێزه‌ و ده‌نگی یه‌كه‌می هێناوه‌
کوردستان TV
100%

به‌رپرسی ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی پارتی دیموكراتی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت پارتی له‌سه‌ر ئاستی كوردستان هێزی یه‌كه‌مه‌ و ده‌نگی یه‌كه‌می هێناوه‌ و له‌سه‌ر ئاستی عێراقیش پێنجه‌م هێز ده‌بێت. 

له‌ لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ كوردستان تی ڤی خه‌سره‌و گۆران به‌پرسی ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی پارتی دیموكراتی كوردستان ئاشكرایكرد ئاماری فه‌رمی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن له‌لایه‌ن كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ راده‌گه‌یه‌ندرێت، به‌ڵام به‌پێی ئه‌و ئه‌نجامانه‌ی كه‌ له‌به‌رده‌ستی ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی پارتی دان پارتی ئه‌نجامی باشی به‌ده‌ستهێناوه‌ و له‌ پارێزگای هه‌ولێر و دهۆك ده‌نگی یه‌كه‌مه‌ و رێژه‌یه‌كی زۆری به‌ده‌ستهێناوه‌.

ئاشكراشی كرد كه‌ به‌پێی ئه‌نجامه‌ نافه‌رمییه‌كان پارتی له‌ دهۆك زیاتر له‌ سێسه‌د هه‌زار ده‌نگی هێناوه‌ و له‌ پارێزگای هه‌ولێریش نزیكه‌ی 250 هه‌زار ده‌نگی هێناوه‌ و هه‌روه‌ها له‌ نه‌ینه‌واش پارتی ده‌نگی باشی به‌ده‌ستهێناوه‌. 

به‌رپرسی ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی پارتی هه‌روه‌ها گووتی: پارتی له‌سه‌ر ئاستی عێراق پێنجه‌م هێز ده‌بێت و له‌سه‌ر ئاستی كوردستانیش وه‌ك هه‌میشه‌ یه‌كه‌م هێزه‌. 

له‌باره‌ی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن و ئه‌نجامه‌كانیش له‌ پارێزگای سلێمانی خه‌سره‌و گۆران رایگه‌یاند: به‌داخه‌وه‌ له‌ سلێمانی پێشێلكاری و ته‌عه‌دا كراوه‌ و یاسا پێشێل كراوه‌ و سندوقی ده‌نگدان بردراوه‌ و ئه‌مه‌ش له‌لایه‌ن پارتیه‌وه‌ جێگه‌ی قبوڵ كردن نیه‌ و ره‌تده‌كرێته‌وه‌.
 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.