Erbil 6°C سێشەممە 24 کانونی یەکەم 04:35

پارتى له‌ناو قه‌زاى مه‌خمور و ده‌وروبه‌رى پله‌ى یه‌که‌م به‌ده‌ست ده‌هێنێت

به‌ڕێژه‌یه‌كى هه‌ره‌ به‌رز ده‌نگى به‌ده‌ست هێناوه‌
کوردستان TV
100%


پارتى دیموكراتى كوردستان له‌سه‌ركه‌وتنه‌كانى به‌رده‌وامه‌ له‌به‌ده‌ست هێنانى ڕێژه‌كانى ده‌نگ به‌ده‌ست هێنان كه‌له‌شاره‌كانى كوردستان وه‌ده‌ستى هێناوه‌ ، له‌سه‌ر ئاستى هه‌رێمى كوردستان  پارتى   پله‌ى یه‌كه‌م به‌ده‌ست ده‌هێنێت به‌ڕێژه‌یه‌كى هه‌ره‌به‌رز و له‌به‌ده‌ستهێنانى زۆرترین كورسى  .

كرمانج عه‌بدوڵڵا به‌رپرسى لقى بیست و سێى  پارتى دیموكراتى كوردستان به‌ماڵپه‌رى كوردستان تى ڤى راگه‌یاند  : به‌پێى ئه‌نجامه‌ به‌راییه‌كانى هه‌ڵبژاردن و نوێنه‌رانمان له‌بنكه‌كان و مه‌كته‌بى هه‌ڵبژاردن پارتى دیموكراتی كوردستان  له‌ناو قه‌زاى مه‌خمور و ده‌وروبه‌رو ته‌واوى گونده‌كان له‌و سنوره‌دا پله‌ى یه‌كه‌ممان به‌ده‌ست هێناوه‌ به‌ڕێژه‌یه‌كى هه‌ره‌ به‌رز به‌رامبه‌ر به‌ ڕكابه‌رانمان .  

پارتى دیموكراتى كوردستان به‌ژماره‌ 184 به‌شدارى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراقى كرد ، له‌و به‌شدارییه‌یدا توانى سه‌ركه‌وتنێكی نوێ و گه‌وره‌ تۆمار بكات له‌سه‌ر ئاستى كوردستان له‌به‌ده‌ست هێنانى ڕێژه‌ى كورسیه‌كان له‌پله‌ى یه‌كه‌م دایه‌ و وه‌له‌سه‌ر ئاستى عێراق له‌پله‌ى پێنجه‌مدایه‌ 

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.