پۆلیسی سلێمانی هۆشداری دەداتە ئەو کەسانەی بە هەر هۆکارێک تەقە دەکەن و دەڵێت ڕووبەڕووی یاسا دەکرێنەوە.
لە ڕاگەیەندراوێکی پۆلیسی سلێمانی کە لە لاپەڕەی فەیسبووک بڵاویکردووەتەوە هاتووە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی هۆشداری دەداتە ئەو كەسانەی كە بە هەر هۆكارێك تەقە دەكەن یان تەقەی خۆشی دەكەن ئەو كارە ڕابگرن و هەر كەسێكیش سەرپێچی بكات ڕووبەڕووی یاسا دەكرێتەوە و بەپێی یاسا سزا دەدرێت.
هاوکات پۆلیسی سلێمانی داواش دەكات بە شێوازی شارستانییانە و دوور لە هەر هەوڵێك بۆ دروستكردنی پشێوی هاوڵاتیان خۆشییەكانیان دەرببڕن.
هەروەها دڵنیاییش دەدات لەوەی تەواوی هێزەکانیان خراونەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە و لە تەواوی شەقام و كۆڵان و شوێنە گشتییەكاندا بڵاوەیان پێكراوە.
شهوی رابردوو میدیای گۆڕان رایگهیاند كه بهفهرمانی لاهور شێخ جهنگی و بهچهكی قورس هێرش كراوهته سهر بارهگای سهرهكی بزووتنهكه لهگردی زهرگهته .
دوای بڵاوبوونەوەی بەشێک لە ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، لە چەند شوێنێک لە هەرێم تەقە کرا و بەهۆیەوە 11 کەس برینداربوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.