Erbil 29°C سێشەممە 24 ئەیلوول 10:18

‌لە گوندێکی سەر بە چوارقوڕنە هاووڵاتییەک کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

بەهۆی خۆهەڵواسین بە پەت
کوردستان TV
#7
100%


کاتژمێر12ی نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 13ی ئایاری 2018،  تەرمی هاوڵاتییه‌ك به‌ هه‌ڵواسراوی له‌ ماڵه‌كه‌ی خۆیدا دۆزرایه‌وه‌ شه‌وێنه‌واری برین به‌ ملییه‌وه‌ دیار بووه‌.

لە گوندی گردجانی سەر بە چوارقوڕنە هاووڵاتیێک بەهۆی خۆهەڵواسین بە پەت کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە، لێکۆڵینەوەش لە رووداوەکە دەستیپێکردووە.

بەگوێرەی راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەڕایەتی پولیسی ڕاپەڕین، کە وێنەیەکی بۆ ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی نێردراوە، کاتژمێر 12ی نیوەڕۆ ئەمڕۆ یەکشەممە تەرمی هاووڵاتیێک گەیەندرایە نەخۆشخانەی گشتی ڕانیە، کە شوێنەواری برینی پەت بە ملیەوە دیاربوو.

هەروەها هاتووە، ئەو هاووڵاتییە ناوی(س.ح.ع )ە، تەمەن 44 ساڵە دانیشتووی گوندی گردجان-ە سەربە ناحیەی چوارقوڕنە، دوای دەرچوونی هێزەکانمان لە بەڵگەو تاوان و بنکەی پۆلیسی بیتوێن بۆ شوێنی ڕووداوەکە، دەرکەوت ناوبراو لەماڵەکەی خۆیان لە گوندی گردجان بە پەت هەڵواسراوە و، لەشوێنی ڕووداوەکەش دەستگیرا بەسەر پارچەیەک پەت، کە  لە ڕووداوەکەدا بەکارهاتووە.

لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەدا هاتووە، دەست بەجێ ڕێکاری یاسایی لەبەرامبەر رووداوەکە گیرایەبەر و، تەرمەکەش گواسترایەوە بۆ پزیشکاری دادوەری ڕانیە بۆ ئەنجامدانی توێکاری پزیشکی بۆ تەرمەکەی، دواتر ڕادەستی کەسوکاری کرایەوە.

هەروەها بەگوێرەی وتەی ( ر.ح.ع ) کە دەکاتە برای، ناوبراو لە ماڵەکەی خۆیان دەرگای لەسەرخۆی داخستووە و بە پەت خۆی هەڵواسیوە.

پۆلیسی راپەڕین ئەوەشی خستوەتەڕوو، کە لەسەر ڕووداوەکە کەس دەستگیر نەکراوە و لێکۆڵینەوە لە ڕوداوەکە بەردەوامە.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.