Erbil 29°C سێشەممە 24 ئەیلوول 10:18

فرسه‌ت سۆفی: پێناچێت سبه‌ینێ په‌رله‌مان کۆببێته‌وه‌

بڕیار وابوو، یاسای چاکسازیی مووچە و خانەنشینی هه‌موار بكرێته‌وه‌
کوردستان TV
#7
100%


ئەندامێکی فراکسیۆنی پارتی دیموكرانی كوردستان لە پەرلەمانی کوردستان پێشبینیی کرد بە ھۆی ڕووداوەکانی سلێمانییەوە پەسەندکردنی پڕۆژەیاسای چاکسازیی موچەی خانەنشینان دوا بکەوێت و دەشڵێت، پەرلەمان فراکسیۆنەکانی بۆ کۆبوونەوەی سبەینێ ئاگادار نەکردووەتەوە.

د.فرسەت سۆفی، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان ڕاگەیاند: بڕیار وابوو سبەی دووشەممە، پەرلەمانی کوردستان کۆببێتەوە و ھەمواری یاسای چاکسازیی مووچە و خانەنشینی پەسەند بکات، بەڵام تا ئێستا سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان ئێمەی ئاگادار نەکردووەتەوە لەبارەی بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی پەرلەمان.

وتیشی: پێ دەچێت ئەو فەوزایەی لە سلێمانی بەھۆی ئەنجامی ھەڵبژاردنەکانەوە دروست بووە، کاریگەری لەسەر تێپەڕاندنی پڕۆژەیاساکە ھەبێت، پێشبینی دەکرێت تا چەند ڕۆژێکی دیکە دوا بکەوێت.

دکتۆر فرسەت سۆفی ئاماژەی  بۆ ئەوە کرد: ئێمە لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان جددین لەسەر تێپەڕاندنی پڕۆژەکە و بە ھیچ شێوەیەک سازش لەسەر ئەوە ناکەین، لەبەر ئەوەش، بە ھەر شێوەیەک بێت دەبێ لەم پەرلەمانەی کوردستاندا پڕۆژەیاسای چاکسازیی مووچە و خانەنشینی تێپەڕێنین و پەسەند بکرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.