له‌گه‌رمیان پارت و لایه‌نه سیاسیه‌كانى كوردستان بانگه‌واز بۆ هه‌وادارانیان ده‌كه‌ن بێنه شه‌قام ده‌نگى ناڕه‌زایی ده‌ڕببڕن له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و پێشێلكاری و ساختهكارییانهى یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان له‌سنوره‌كه ئه‌نجامى داوه .
لایه‌نه سیاسیه‌كان له‌ناوچه‌كه كۆى پڕۆسه‌كه ڕه‌تده‌كه‌نه‌وه داوا لهكۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردنى عێراق ده‌كه‌ن لێژنه‌یه‌كى ورد پێك بهێنێت به‌جۆرێك كهدهنگان نه‌فه‌وتێت كه‌له‌ئێستادا به‌هۆى ئه‌نجامه به‌راییه‌كان ده‌نگى ئێمه ده‌ستكاری كراوه له‌به‌رژه‌وه‌ندى لایه‌نێك .
لایه‌نه‌كانى ده‌ڤه‌ری گه‌رمیان ئۆباڵى ئه‌و ڕه‌وشه ده‌خه‌نه ئه‌ستۆى یه‌كێـتى نیشتیمانى كوردستان به‌و ساخته‌كارییه‌ى ئه‌نجامى داوه له‌سنوره‌كه ، جگه له‌و پێشێلكاری و په‌نابردنه به‌رهێز و هه‌ڕه‌شه كردن له‌خه‌ڵك له‌پێناو ئه‌وه‌ى كاندیدانیان به‌شێوه‌ی نایاسایی ده‌ربچن و ده‌نگ بهێنن بۆیه داوایان ئه‌وه‌یه لهههوادارانیان بێنه سه‌رشه‌قام و ده‌نگمان به‌رز ده‌كه‌ینه‌وه بۆ كۆمسیۆن كه ئه‌نجامه‌كان ڕاست نین ئه‌وه‌ى بڵاو كراوه‌ته‌وه چاره‌سه‌رێك بدۆزرێته‌وه كه‌ده‌نگى هیچ لایه‌ن نه‌ڕوات
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.