Erbil 27°C سێشەممە 24 ئەیلوول 08:24

پارتی لە موسڵ سه‌رده‌که‌وێت به‌سه‌ر لیسته‌که‌ى عه‌بادى و پله‌ی یه‌که‌م به‌ده‌ست ده‌هێنێت

یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان هیچ كورسیه‌كى له‌موسڵ به‌ده‌ست نه‌هێناوه‌
کوردستان TV
100%


 
پارتى دیموكراتى كوردستان له‌پارێزگاى موسڵ ده‌نگه‌كى هه‌ره‌ به‌رز به‌ده‌ست دێنێت ، كه‌له‌به‌رامبه‌ر لایه‌نه‌ ڕكابه‌ره‌كانى له‌پله‌ى یه‌كه‌م دێت . 
به‌پێى ئه‌نجامه‌ به‌راییه‌كان پارتى دیموكراتى كوردستان  تا ئێستا توانیویه‌تى له‌پارێزگاى موسل 163 هه‌زار ده‌نگ به‌ده‌ست بهێنێت به‌پێى ئه‌و ژماره‌یه‌ له‌ڕێژه‌ى ده‌نگدان ده‌كات  به‌ حه‌وت كورسى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق  .
پارتی دیموكراتى كوردستان له‌موسڵ سه‌رده‌كه‌وێت به‌پله‌ی یه‌كه‌م ، وه‌به‌سه‌ر لیسته‌كه‌ى حه‌یده‌رعه‌بادیش سه‌ركه‌وتنى به‌ده‌ست هێناوه‌ كه‌لیستى نه‌سر توانیویه‌تى 5 كورسى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران به‌ده‌ست بهێنێت 
لیستى ته‌زامون له‌پله‌ى سێیه‌م دێت كه‌توانیویه‌تى چوار كورسى به‌ده‌ست بهێنێـت ـ لیستى فه‌تح له‌پله‌ى چواره‌م دێت له‌به‌ده‌ست هێنانى 2 كورسى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران 

یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان له‌موسڵ هیچ ڕێژه‌ى ده‌نگه‌كانى كه‌مه‌ به‌جۆرێك به‌و ڕێژه‌یه‌ی به‌ده‌ستى هێناوه‌ نه‌یتوانیوه‌  هیچ كورسیه‌ك به‌ده‌ست بهێنێت . 

نوێده‌كرێته‌وه‌ له‌به‌رزبوونه‌وه‌ى ڕێژه‌ى زیاترى كورسیه‌كانى پارتى دیموكراتى كوردستان له‌پارێزگاكه‌ 
شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.