Erbil 21°C سێشەممە 24 ئەیلوول 08:17

له‌که‌رکوک خۆپیشاندان له‌دژی ساخته‌کاری له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کان ده‌ستی پێکرد

ساخته‌كاری له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان كراوه‌
کوردستان TV
#7
100%

هاووڵاتیانی شاری كه‌ركوك و داقوق ده‌ستییان به‌ خۆپیشاندان كردو به‌ده‌ست هه‌ژماری ده‌نگی كاندیده‌كانی پارێزگاكه‌ بكه‌ن.

ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ هاووڵاتیانی شاری كه‌ركوك و داقوق كه‌ له‌ پێكهاته‌ی عه‌ره‌ب و توركمان پێك هاتوون رژانه‌ نێو شه‌قامه‌كان و داوا له‌ حكومه‌ت و كۆمسیۆن ده‌كه‌ن به‌ده‌ست هه‌ژماری ده‌نگی كاندیده‌كانی پارێزگاكه‌ بكه‌ن، چونكه‌ پێیان وایه‌ ساخته‌كاری له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان كراوه‌.

میدیای عێراقییه‌كان رایاگه‌یاندووه‌ له‌ شاری داقووق خۆپیشانده‌ران چادریان هه‌ڵداوه‌و له‌ مان گرتن به‌رده‌وام ده‌بن تا داواكارییه‌كان جێبه‌جێ ده‌كرێت.

پێشتر به‌ره‌ی توركمانی 24 كاتژمێر مۆڵه‌تی به‌ كۆمسیۆن دابوو بۆ ئه‌وه‌ی راستی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان روون ببێته‌وه‌و ده‌نگه‌كان به‌ده‌ست هه‌ژمار بكرێن.

سه‌رچاوه‌/ سۆمه‌رییه‌ نیوز

ئاماده‌كردنی: رزگار

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.