ئه‌مڕۆ شه‌ممه پرۆسه‌ى به‌ڕێوه‌چوونى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق به‌ڕێوه‌چوو كه‌تێیدا هاوڵاتیان له‌عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌نگیان دا له‌سه‌ر سه‌ندوقى ده‌نگ دان ، له‌دوای به‌كۆتا هاتنى پرۆسه‌كه و ڕاگه‌یاندنى ئه‌نجامى نافه‌رمى له‌بنه‌كه‌كانى ده‌نگ دان ، له‌سنورى پارێزگاى سلێمانى یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان ئاهه‌نگى سه‌ركه‌وتن ده‌گێڕێت به‌براوه‌بوون له‌هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا ، له‌كاتێك جگه له‌و حزبه نه‌بێت سه‌رجه‌م حزبه‌كان ڕه‌تى ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌كه ده‌كه‌نه‌وه به‌هۆى بوونى ساخته‌كاریه‌كى زۆر و ده‌ست تێوه‌ردان له‌بنكه‌كانى هه‌ڵبژاردن ، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆش به‌هۆی ته‌قه‌ى خۆشى لایه‌نگرانى یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان له‌چوار قوڕنه و ڕانیه دوو هاوڵاتى به‌ر گوله‌ى ته‌قه كه‌ران ده‌كه‌ون و له‌ئه‌نجامدا گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن .
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.