Erbil 33°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 14:29

شارا به‌رهه‌مه‌ هونه‌رییه‌کانی له‌ نێو مزگه‌وت نمایشده‌کات

5 پێشانگای تایبه‌ت به‌ خۆی كردووته‌وه‌
کوردستان TV
100%


جیاواز له‌ هونه‌رمه‌ندانی دیكه‌ ، خانمه‌ هونه‌رمه‌ندی كورد " شارا بابان " به‌ ئاماده‌بوونی مامۆستایانی ئایینی له‌ شاری هه‌ولێر ، به‌رهه‌مه‌ هونه‌رییه‌كانی خۆی له‌ مزگه‌وتی ئاڵتوون نمایشكرد .

ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌ ئاشكرایده‌كات ، بیرۆكه‌ی پرۆژه‌ی نمایشكردنی به‌رهه‌مه‌ هونه‌رییه‌كانی له‌ مزگه‌وت ، كۆمه‌ڵێك شت له‌ خۆ ده‌گرێت و ئه‌م كاره‌ی ئاماژه‌یه‌ كه‌ ده‌بێت هونه‌ر له‌ هه‌موو شوێنێك هه‌بێت و به‌ تایبه‌ت مزگه‌وت كه‌ شوێنێكه‌ بۆ خزمه‌تی مرۆڤایه‌تی دروست كراوه‌ ، وتیشی پێویسته‌ هونه‌ر له‌ چوارچێوه‌ی هۆڵ بێته‌ ده‌ره‌وه‌ و له‌گه‌ل بینه‌ر ئاشت بكرێته‌وه‌ و ببێت به‌ كولتوور .

شارا بابان خه‌ڵی شاری سلێمانییه‌ و له‌ هه‌ولێر داده‌نیشێت و له‌ ساڵی 2003 وه‌ ده‌ستی به‌ كاری هونه‌ری كردووه‌ و 5 پێشانگای تایبه‌ت به‌ خۆی كردووته‌وه‌ و له‌ 87 پێشانگای هاوبه‌شیش به‌شداری كردووه‌ ، چه‌ند جارێكیش خه‌ڵاتی رێزلێنانی پێبه‌خشراوه‌ .

کولتوور و هونه‌ر

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.