Erbil 9°C چوارشەممە 01 کانوونی دووەم 19:09

کەرکوک رێژەی بەشداری کردن 24% بووە

خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر وایكرد رێژەی بەشداری كردن كه‌م بێت
کوردستان TV
#7
100%


نوسینگەی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی كەركووك بڵاویكردەوە رێژەی بەشداریكردن لە پرۆسەی دەنگدان تا نیوەرۆ ئەمرۆ زۆر كەم بووە.

عەبدولباست دەروێش بەرێوەبەری راگەیاندنی ئۆفیسی كەركوكی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان ئاشكرای كرد رێژەی دەنگدان لە پارێزگای كەركوك تاكاتژمێر2 ی نیوەرۆ 24.2% بووە.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد هەڵگرتنی قەدەغەی هاتوچۆ لەشارەكە رۆڵێكی باشی بینیوە لەزیادبوونی رێژەی دەنگدەران و جموجۆڵێكی باش بەدیدەكرێت بەرەوە ناوەندەكانی دەنگدان.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد تا كاتی داخستنی ناوەندەكان رێژەكە بەرزدەبێتەوە.

ڕۆژی 16ی ئۆکتۆبەری ساڵی ڕابردوو، حەشدی شەعبی و چەند میلیشیایەکی دیکە، بەڕێککەوتن و هاوكارى لەگەڵ گرووپێکی خیانەتکارى لایه‌نێكى كوردى، پەلاماری شارى کەرکووک و خورماتوو و خانەقینیان داو دەستیان بە سەر ئه‌و ناوچانه‌دا گرت و سەدان ھاووڵاتیی کوردیان شەھید و بریندار کردو نزیکەی 200 ھەزار کەسیش لەو سنوورانە ئاوارە بوون ، سه‌ربارى ئه‌وه‌ى چه‌ندین دوكان و خانووى هاووڵاتیانى كوردیان له‌و ناوچانه‌ سووتاند

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.