Erbil 9°C شەممە 11 کانوونی دووەم 20:49

عه‌لی قادر: له‌ هه‌ولێر هیچ سندوقێک په‌تی سوری لێ نه‌دراوه‌

سه‌رۆكى لقی هه‌ولێری كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردن
کوردستان TV
#7
100%


عه‌لی قادر رایگه‌یاند: له‌ هه‌ولێر هیچ وێستگه‌یه‌ك په‌كی نه‌كه‌وت كه‌مترین فروقاتی تێدابوو و هیچ سندوقێك په‌تی سوری لێ نه‌دراوه‌.

عه‌لی قادر سه‌رۆكى لقی هه‌ولێری كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردن له‌باره‌ی به‌رێوه‌چوونی ده‌نگدان له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی رایگه‌یاند: له‌ هه‌ولێر هیچ وێستگه‌یه‌ك په‌كی نه‌كه‌وت كه‌مترین فروقاتی تێدابوو ۆ هیچ سندوقێك په‌تی سوری لێ نه‌دراوه‌.

گوتیشی: "پرۆسه‌كه‌ زۆر به‌ سه‌ركه‌وتوویی كۆتایی هات و شێوازێكی سه‌ركه‌وتووانه‌ی به‌خۆیه‌وه‌ بینی و ئامێره‌كان كاری خۆیان كرد و به‌ته‌واوه‌تی ڕێگربوو و كه‌مترین ڕه‌خنه‌ له‌سه‌ر ده‌نگدانه‌كه‌ هه‌بووه‌ و جگه‌ له‌وه‌ی كه‌ هه‌ندێك ئامێر گله‌یی خاوییان لێده‌كرا به‌ڵام به‌هۆی كه‌مئه‌زموونی كارمه‌ندان بوو".

له‌باره‌ی ده‌نگدانه‌وه‌، به‌رپرسى نووسینگه‌ى هه‌ولێرى كۆمیسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق، عه‌لى قادر، رایگه‌یاند، ئامێرى ئه‌لیكترۆنى، رێگه‌ى نه‌دا زۆربه‌ى ئه‌وانه‌ى مافى ده‌نگدانیان نییه‌ له‌ بنكه‌كان ده‌نگ بده‌ن، ئه‌وانه‌ى كارتى به‌سه‌رچوویان هه‌بووه‌ نه‌یانتوانیوه‌ ده‌نگ بده‌ن.

گوتیشى: سه‌رجه‌م سندووقه‌كان دێنه‌وه‌ كۆگاكان و بۆ هیچ شوێنێكى دیكه‌ ناچێت.

ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد كه‌ تا ئێستا مۆری سوور له‌ هیچ سنودوقێك نه‌دراوه‌ و له‌ماوه‌ی 48 كاتژمێردا ئه‌نجامی به‌رایی ڕاده‌گه‌یه‌نرێت و ئه‌و ئه‌نجامانه‌ی كه‌ له‌ وێستگه‌كان ڕاده‌گه‌یه‌نرێن ڕاسته‌قینه‌ و فه‌رمیین.

ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه‌ كرد، ئه‌و ئه‌نجامانه‌ى له‌ سندووقه‌كانى ده‌نگدان ده‌رده‌چن، ئه‌نجامى ره‌سمیین و هه‌ر لایه‌نێك ده‌توانێت ئه‌و ئه‌نجامانه‌ كۆبكه‌نه‌وه‌ و ئه‌نجامى خۆیان به‌ده‌ست بكه‌وێت.

ئاشكراشیكرد، تا كاتژمێر (12:00)ى نیوه‌ڕۆ رێژه‌ى به‌شدارى (35%) بووه‌ و تا ئێواره‌ش به‌شدارى خه‌ڵك له‌ پرۆسه‌كه‌ ئه‌رێنیانه‌ بووه‌.

ئه‌مڕۆ (12ى ئایار/ مایۆى 2018)‌، پرۆسه‌ی ده‌نگدان، بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌ڕێوه‌چوو و زیاتر له‌ (22) ملیۆن هاووڵاتی له‌ هه‌رێمی كوردستان و عێراق مافی ده‌نگدانییان هه‌بوو.

وێڕای سه‌رهه‌ڵدانی هه‌ندێك گرفتی ته‌كنیكی له‌ ئامێره‌ ئه‌لیكترۆنییه‌كانی خوێندنه‌وه‌، كۆمیسیۆنی باڵا كۆتاییهاتنی پرۆسه‌كه‌ی به‌ سه‌ركه‌وتوویی وه‌سفكرد.

ئەمڕۆ شەممە كاتژمێر 7ی به‌یانی 12 / 5 / 2018  پرۆسەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە سەرجەم شارەكانی عێراق و هەرێمی كوردستان بەڕێوەچوو.

پرۆسه‌ی ده‌نگدان له‌ كاتژمێر شه‌شی ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ 12ى ئایار له‌ سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان و عێراق كۆتایی هات و بنكه‌كانی ده‌نگدانیش به‌ رووی ده‌نگده‌ران داخران.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.