محه‌مه‌د خورشید به‌رپرسى لقى سێى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له‌كه‌ركوك ، له‌باره‌ى ڕه‌وشى به‌ڕێوه‌چوونى پرۆسه‌ى ده‌نگدانى تایبه‌ت و ده‌نگدانى گشتى له‌پارێزگاى كه‌ركوكه‌وه به‌مالپه‌رى كوردستان تى ڤى راگه‌یاند : له‌ڕۆژانى ده‌نگدانى تایبه‌ت و گشتى ، ساختهكاریهكى زۆر كراوه له‌لایه‌ن حه‌شدى شه‌عبى و هێزه‌كانى سوپاى عێراقى ، وهڕێگرى كراوه له‌خه‌ڵك به‌شدارى هه‌ڵبژاردنه‌كه بكات و ده‌نگ بدات .
محه‌مه‌د خورشید ڕاشیگه‌یاند به‌داخه‌وه خیانه‌تى 16ى ئۆكتۆبه‌ر ئه‌و ڕه‌وشه‌ى به‌سه‌ر شارى كه‌ركوكیان داهێنا خه‌ڵك دڵشكاو بووه به‌جۆرێك كه‌مترین ڕێژه چونه‌ته سه‌ر سه‌ندوقى ده‌نگ دان ، وهڕاشیگهیاند له‌قوتابخانه‌یه‌ك له‌كۆى 4000 ده‌نگده‌ری كورد 500 كه‌س چووه بۆ ده‌نگ دان .
محه‌مه‌د خورشید ڕاشیگه‌یاند له‌شارى كه‌ركوك تا كاتژمێر 2:00 پاش نیوه‌ڕۆ ڕێژه‌ى ده‌نگدان 24% بووه ئه‌مه‌ش ڕێژه‌یه‌كى كه‌مى ده‌نگدانى كهركوكیهكانه لهبهشدارییان له‌هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق به‌داخه‌وه ئه‌مه‌ش وه‌ك ووتم خیانه‌تى 16ى ئۆكتۆبه‌ره كه‌خه‌ڵك دڵى شكاوه كهشارهكه داگیر كراوه به‌هێزى سه‌ربازى و میلیشیاكان بۆیه ئه‌و ڕێژه‌یه تۆمار كراوه
به‌رپرسى لقى سێى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان ڕاشیگه‌یاند : سه‌دان چه‌كدارى حه‌شد و هێزه‌كانى عێراقى ده‌نگیان داوه ، وێڕاى ئه‌وه‌ى پرۆسه‌كه به‌هێواشى به‌ڕێوه‌ده‌چێت وهكۆمسیۆن په‌ك خراوه جگه له‌و ساخته كاریه زۆره‌ى ئه‌مڕۆ و ڕۆژى پێنج شه‌ممه‌ى رابردوو ئه‌نجامدرا
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.