جێگری سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی عێراق رایده‌گه‌ێنێ، له نێوان جه‌له‌ولا و كه‌لار ڕێگری له چوونی خه‌ڵكی ئێمه بۆ ده‌نگدانیان له جه‌له‌ولا كراوه‌و چونكه ئه‌وان پێیان وایه ئه‌گه‌ر ڕێژه‌ی پارتی له په‌رله‌مانی عێراق زۆر بێت و به‌هێز بێت، ئه‌وا ئه‌وه‌نده‌ش پێگه‌ی كورد به‌هێز ده‌بێت.
شاخه‌وان عه‌بدولا، جێگری سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی عێراق ڕاگه‌یاند: له نێوان جه‌له‌ولا و كه‌لار ڕێگری له چوونی خه‌ڵكی ئێمه بۆ ده‌نگدانیان له جه‌له‌ولا كرا، به‌ڵام من ته‌له‌فۆنم بۆ فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كان كرد و به‌هیوام ئه‌و به‌ربه‌ستانه هه‌ڵبگرن“.
هه‌روه‌ها گوتی: ڕێگرییه‌كان به‌گشتی له كورد ده‌كرێ و دواجار له پارتی، چونكه ئه‌وان پێیان وایه ئه‌گه‌ر ڕێژه‌ی پارتی له په‌رله‌مانی عێراق زۆر بێت و به‌هێز بێت، ئه‌وا ئه‌وه‌نده‌ش پێگه‌ی كورد به‌هێز ده‌بێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا تێروانینی ئه‌وان بۆ پارتی وه‌ك حزبێكی سیاسی نییه، به‌ڵكوو له ڕوانگه نه‌ته‌وه‌یه‌كه‌وه‌یه و له پارتی ده‌ترسن، چونكه ده‌زانن پارتی هه‌ڵگری په‌یامی كوردایه‌تییه و سازش له‌سه‌ر هیچ شتێك له به‌غدا ناكات.
گوتیشی: پێموایه ئێستا له‌و ناوچانه دا دۆخه‌كه نه‌خوازراوه، ئه‌گه‌ر بێت و به‌رده‌وامبن ئه‌وان خه‌ڵكی پارتی له ناوچه‌كانی دیكه قه‌ره‌بووی ئه‌وێ ده‌كاته‌وه.
سه‌رچاوه: باس‌نیوز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.