دوای ئه‌وه‌ی له هه‌ندێك بنكه‌ی ده‌نگدان له شاری هه‌ولێر كێشه‌ی ئامێری ئه‌لیكترۆنی ده‌نگدان هه‌بوو له ئێستادا كێشه‌كان چاره‌سه‌ر كراون.
په‌یامنێرامان له شاری هه‌ولێر پێیان راگه‌یاندین دوای ئه‌وه‌ی له هه‌ندێك بنكه كێشه له ئامێره ئه‌لیكترۆنییه‌كانی ده‌نگدان هه‌بوو له ئێستادا ئه‌و كێشه‌یه چاره‌سه‌ر كراوه‌و خه‌ڵكی به رێژه‌یه‌كی به‌رچاو روو له بنكه‌كانی ده‌نگدان ده‌كه‌ن و ده‌نگ به‌و لیستانه ده‌ده‌ن كه خۆیان مه‌به‌ستییانه.
كاتژمێر 7ی سه‌ر له‌به‌یانی ئه‌مڕۆ پرۆسه‌ی ده‌نگدان له شار‌و شارۆچكه‌كانی كوردستان و عێراق بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌ستی پێكردو كات ژمێر 6ی ئێواره‌ی ئه‌مرۆش پرۆسه‌كه به كۆتا دێت، دوای 48 كاتژمێریش دوای كۆتایی هاتنی پرۆسه‌كه ئه‌نجامه‌كان رادهگهێنرێن
ئاماده‌كردنی: رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.