له‌سنوری پارێزگاى موسڵ هاوشانى شاره‌كانى دیكه پڕۆسه‌ى به‌ڕێوه‌چوونى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق تێیدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت ، له‌ناوچه‌كه‌دا هاوڵاتیانى كورد تووشى گرفت بوونه‌ته‌وه كههێزهكانى حه‌شدى شه‌عبى ڕێگری له هاوڵاتیانى كورد ده‌كه‌ن به‌و به‌ربه‌ستانه‌ى ده‌یانخه‌نه پێشیان .
سه‌عید مه‌موزینى به‌رپرسى راگه‌یاندنى لقى 14ى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان به‌مالپه‌رى كوردستان تى ڤى راگه‌یاند : له‌سنورى پارێزگاى موسل حه‌شدى شه‌عبى ڕێگرى له‌هاوڵاتیانى كورد ده‌كات ، به‌جۆرێك هێزه‌كه به‌هه‌ڕه‌شه لێ‌كردن كارتى ده‌نگدان له‌هاوڵاتیانى كورد وه‌رده‌گرنه‌وه له‌پێناو ئه‌وه‌ى ده‌نگ نه‌دات .
سه‌عید مه‌موزینى ڕاشیگه‌یاند : له‌ناو موسڵ و باشیك و تلكێف ڕێگرى لهدهنگدهرانى پارتى ده‌كرێت ده‌نگ بدات ، وهكێشهى هونه‌ری زۆره تایبه‌ت زۆرێك له‌خه‌ڵك ناویان له‌پارێزگاكانى دیكه‌ى عێراق وه‌ك باشوور و ناوه‌ڕاست گه‌ڕاوه‌ته‌وه ئه‌مانه هه‌مووى كێشه‌و گرفت و به‌ربه‌ستن له‌به‌رده‌م هاوڵاتیانمان له‌سنوره‌كه‌دا هه‌یه
به‌رپرسى راگه‌یاندنى لقى چوارده‌ى موسل ڕاشیدهگهیهنێت كه : هێزێكى زۆر له‌حه‌شد و سوپا هێنراونه‌ته نێو موسڵ ، لایه‌نى ئه‌منى شار پارێزراو نیه ، خه‌ڵك ترسى هه‌یه له‌و هێزانه كه‌به‌م شێوه‌یه بڵاوبونه‌ته‌وه له‌هه‌موو كوچه و كۆڵانێكى شار‌و ناوچه‌كه‌دا
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.