به‌رپرسی لقی 12ی پارتی له هه‌ڵه‌بجه رایده‌گه‌ێنێ،: له سنووری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه، ساخته‌كاری ده‌ستی پێكردووه و له بیاره لیوایه‌كی سه‌ربازی بردراوه بۆ نێو ده‌نگده‌ران و هه‌ڕه‌شه له خه‌ڵك ده‌كه‌ن.
فازڵ به‌شاره‌تی ، به‌رپرسی لقی 12ی پارتی له هه‌ڵه‌بجه به ماڵپه‌ڕی پارتی راگه‌یاندووه: له سنووری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه، ساخته‌كاری ده‌ستی پێكردووه و له بیاره لیوایه‌كی سه‌ربازی بردراوه بۆ نێو ده‌نگده‌ران و هه‌ڕه‌شه له خه‌ڵك ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها چاوسووركردنه‌وه له خه‌ڵك هه‌یه و ته‌قه به‌سه‌ر خه‌ڵكیدا كراوه، چونكه زۆرینه‌ی ئه‌و خه‌ڵكه ده‌نگده‌ری پارتین.
هه‌روه‌ها گوتی: له سه‌ید سادقیش سه‌رجه‌م نوێنه‌رانی پارتی له بنكه‌كانی ده‌نگدان ده‌ركراون و رێگه‌یان پێ نادرێت بچنه نێو بنكه‌كانی ده‌نگدانه‌وه.
گوتیشی: هه‌موو ئاواره عه‌ره‌به‌كان كۆ كراونه‌ته‌وه و له دوو قوتابخانه‌دا له هه‌ڵه‌بجه ده‌نگیان پێ ده‌درێت، كه‌سیش نازانێت چۆن به‌و شێوه‌یه ده‌نگیان پێ ده‌ده‌ن.
ڕوونیشیكرده‌وه: هه‌ر شه‌وی رابردوو، به چه‌ندین ژماره ته‌له‌فۆن هه‌ڕه‌شه له خه‌ڵكی ئێمه كراوه كه به‌شداری له ده‌نگداندا نه‌كه‌ن و، ئێمه‌یش هه‌موو لایه‌كمان له‌وه ئاگادار كردووه‌ته‌وه، به‌ڵام ساخته‌كاری هه‌ر به‌رده‌وامه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.