Erbil 21°C سێشەممە 24 ئەیلوول 02:14

نه‌وزاد هادی: داوا له‌ کۆمسیۆن ده‌که‌ین ماوه‌ی ده‌نگدانه‌کان درێژ بکاته‌وه‌

داوا لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق کرد کێشەکانی ئامێری ئەلیکترۆنیی دەنگدان چارەسەر بکەن
نه‌وزاد هادی: داوا له‌ كۆمسیۆن ده‌كه‌ین ماوه‌ی ده‌نگدانه‌كان درێژ بكاته‌وه‌
کوردستان TV
100%

نەوزاد هادی پارێزگاری هەولێر بەهۆی دروستبوونی کێشە لە ئامێرە ئەلیکترۆنییەکانەوە و خاوی به‌ڕێوه‌چوونی پڕۆسه‌ی ده‌نگدان، داوای درێژکردنەوەی ماوەی دەنگدان دەکات.

دوای دەنگدانی له‌ یه‌كێك له‌ بنكه‌كانی ده‌نگدان، نەوزاد هادی پارێزگاری هەولێر تایبه‌ت به‌ كوردستان تیڤی راگه‌یاند: لەناو چەند بنکەیەکی دەنگدان لە هەولێر، سۆران، خەلیفان، هەریر، رزگاری و خەبات کێشەی تەکنیکی بۆ دەنگدەران دروست بووە.

هاوكات داوای لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق کرد کێشەکانی ئامێری ئەلیکترۆنیی دەنگدان چارەسەر بکەن.

داواشی كرد كۆمسیۆن ماوەی دەنگدان درێژ بكاته‌وه‌، تاوەکو هەموو دەنگدەران بتوانن دەنگی خۆیان بدەن و نوێنەرەکانیان هەڵبژێرن.
 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.