Erbil 8°C شەممە 11 کانوونی دووەم 23:53

حه‌شدى شه‌عبى ڕێگری له‌ ده‌نگده‌رانى کوردی شه‌به‌ک ده‌که‌ن

حه‌شدى شه‌عبى ڕێگاى باشیك - به‌رده‌ڕه‌شیان داخست
کوردستان TV
100%

له‌ڕۆژى به‌ڕێوه‌چوونى ده‌نگدانى گشتى بۆ هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ، كه‌له‌و ڕۆژه‌دا هاوڵاتیانی عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌نگ ده‌ده‌ن بۆ هه‌ڵبژاردنى كاندیدانیان   ، له‌سنوری باشیك كوردانى شه‌به‌ك ڕێگریان لێده‌كرێت له‌وه‌ى بچن ده‌نگ بده‌ن . 
سه‌نگه‌ر گۆران په‌یامنێرى كوردستان تى ڤى له‌به‌رده‌ڕه‌ش پێمانى  راگه‌یاند : چه‌كدارانى حه‌شدى شه‌عبى ڕێگری ده‌كه‌ن له‌كوردانى شه‌به‌ك له‌به‌یانی زووه‌وه‌ ڕێگاى باشیك - به‌رده‌ره‌شیان داخسته‌وه‌ ، به‌مه‌ش كوردانى شه‌به‌ك ناتوانن بێنه‌ به‌رده‌ره‌ش به‌مه‌به‌ستى ده‌نگدانیان . 

په‌یامنێرى كوردستان تى ڤى ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت ته‌واوى ده‌نگده‌رانى كورد له‌باشیك به‌هۆى ڕێگرییه‌كانى حه‌شدى شه‌عبیه‌وه‌ تا ئێستا نه‌یان توانیوه‌ ده‌نگ بده‌ن و له‌بازگه‌ ڕاگیراون و ڕێگایان پێنادرێت بێنه‌ سه‌ر سه‌ندوقى ده‌نگ دان  . 

شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.