Erbil 21°C سێشەممە 24 ئەیلوول 02:15

چه‌کدارانی داعش له‌ هێرشێکدا هه‌شت پۆلیسی ئیتیحادییان له‌ که‌رکوک کوشت

شه‌ڕه‌كه‌ تا ئێستا به‌رده‌وامه‌
کوردستان TV
#7
100%

چه‌كدارانی داعش له‌ مه‌كته‌ب خالید هێرشیان كردۆته‌ سه‌ر هێزه‌كانی حه‌شدی عه‌شائیری و پۆلیسی ئیتیحادی عێراق و هه‌شت پۆلیسیان كوشت.

په‌یامنێرمان هه‌ڵو جه‌باری، له‌سه‌ر زاری فه‌رمانده‌یه‌كی حه‌شدی شه‌عبی گواستویه‌ته‌وه‌ كه‌ چه‌كدارانی داعش له‌ مه‌كته‌ب خالید له‌ باشووری كه‌ركوك هێرشیان كردۆته‌ سه‌ر هێزه‌كانی حه‌شدی عه‌شائیری و پۆلیسی ئیتیحادی عێراق.

گوتیشی: له‌ ئاكامی ئه‌و هێرشه‌ی چه‌كدارانی داعش هه‌شت پۆلیسی ئیتیحادی عێراق كوژراون و شه‌ڕه‌كه‌ش تا ئێستا به‌رده‌وامه‌.

هه‌ر له‌ شاری كه‌ركوك به‌ هۆی كار نه‌كردنی ئامێری ئه‌ لیكترۆنی پروسه‌ی ده‌نگدان به‌ خاوی ده‌روات زۆربه‌ی بنكه‌كانی ده‌نگدان و ٨ قوتابخانه‌ش له‌ شارۆچكه‌ی داقوق ئامیری ئه‌ لیكترۆنیان كار ناكات.

 

ئاماده‌كردنی: رزگار

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.