ڤلادیمێر كۆژین راوێژكاری سه‌ربازیی ڤلادیمێر پۆتین، وێڕای راگه‌یاندنی ئه‌وه‌ی كه مۆسكۆ به‌گوێره‌ی گرێبه‌ستی پێشوویان، سیسته‌می به‌رگریی ئێس 300 نادات به سووریا، وتیشی كه هێزه چه‌كداره‌كانی سووریا هه‌رچییه‌ك پێویست بكات له‌به‌رده‌ستیانه و پێویسیتان به سیسته‌می قه‌ڵغانی موشه‌كیی ئێس 300 نییه.
كۆژین له دیمانه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی ئیزۆڤیستای وڵاته‌كه‌یدا جه‌ختی كرده‌وه كه: مۆسكۆ هیچ سه‌رقاڵی ئاماده‌كردنی سیسته‌می ئێس 300 نییه بۆ سووریا و دانووستانیش بۆ راده‌ستكردنی ئه‌و سیسته‌مه نه‌كراوه.
جێگه‌ی ئاماژه‌یه كه ئه‌و لێدوانه‌ی راوێژكاری سه‌ربازیی سه‌رۆك كۆماری رووسیا دوای دیداری بنیامین ناتانیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسڕائیل له‌گه‌ڵ ڤلادیمێر پۆتین بووه.
شایه‌نی باسه كه رووسیا ساڵی 2010 گرێبه‌ستی فرۆشی ئه‌و سیسته‌مه‌ی به سووریا واژۆكرد، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی له هه‌مان ساڵدا بنیامین ناتانیاهۆ سه‌ردانی رووسیای كرد، به‌رپرسانی كرملین پاشگه‌زبوونه‌وه له‌وه‌ی كه سیسته‌می به‌رگریی ئێس 300 راده‌ستی حكومه‌تی به‌شار ئه‌سه‌د بكه‌ن و بڕه پاره‌ی پێشینه‌یان گه‌ڕانه‌ده‌وه بۆ به‌رپرسانی دیمه‌شق.
سه‌رچاوه / رادیۆ فه‌ڕه‌نسا
مه‌سعود / كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.