Erbil 20°C سێشەممە 24 ئەیلوول 02:25

مه‌حمود محه‌مه‌د : پێویسته‌ لایه‌نه‌کانى کوردستان له‌به‌رامبه‌ر به‌غدا یه‌کگرتووبن

ئه‌ركه‌ له‌سه‌ر هاوڵاتیان به‌شدارى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن بكه‌ن
کوردستان TV
100%


له‌ شارى هه‌ولێر له‌ یه‌كێك له‌ بنكه‌كانى ده‌نگداندا بۆ هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق مه‌حمود محه‌مه‌د ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسی پارتى دیموكراتى كوردستان و ووته‌بێژى پارتى دیموكراتى كوردستان ده‌نگى دا، له‌دوای ده‌نگدانه‌كه‌ مه‌حمود محه‌مه‌د به‌میدیاكانى ڕاگه‌یاند:

پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن ، گرنگه‌ پێویسته‌ هاوڵاتیان وه‌ك ئه‌ركێك به‌شدارى بكه‌ن و ده‌نگى خۆیان بده‌ن ، وه‌ ئه‌و كاندیانه‌ى ده‌رده‌چن له‌هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ پێویسته‌ به‌رگریكارى باشى كوردستان بن ، وه‌داكۆكیكار بن له‌و مافه‌ ڕه‌واییانه‌ى كه‌عێراق پێشێلى كردوون و وه‌ده‌ست نه‌هێندراون ، ئه‌وان له‌دوای ده‌رچوونیان و چونیان بۆ په‌رله‌مان كار بۆ كوردستان و مافه‌ڕه‌واكانى بكه‌ن له‌به‌دیهێنانى . 

مه‌حمود محه‌مه‌د ڕاشیگه‌یاند : له‌سه‌رمان پێویسته‌ به‌هه‌موو لایه‌نه‌كان به‌یه‌كگرتووى بچینه‌ به‌غدا ، پارێزگارى له‌ده‌ستكه‌وته‌كان بكه‌ین ، وه‌ ڕووبه‌رووی ئه‌و به‌ره‌نگاریانه‌ ببینه‌وه‌ كه‌دێنه‌ پێشمان ، ناحه‌زانمان هه‌میشه‌ ئاره‌زوو ده‌كه‌ن و هه‌وڵ ده‌ده‌ن درز بكه‌وێته‌ نێو ماڵى كورد ، به‌ڵام به‌یه‌كگرتوویمان ئه‌وا ده‌توانین سه‌ركه‌وتوبین به‌سه‌ریان و وه‌بگه‌ین به‌مافه‌ ڕه‌واكانمان  . 

 

شوان عه‌زیز
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.