Erbil 27°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 08:29

عه‌لی قادر: ٤٨ کاتژمێر دوای ته‌واوبوونی پڕۆسه‌که‌ ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌که‌ ڕاده‌گه‌یه‌نرێ

كاتژمێر ٦ی ئێواره‌ی ئه‌مرۆ هه‌موو بنكه‌كانی ده‌نگدان ئۆتۆماتێكی ده‌وه‌ستن
کوردستان TV
#7
100%

به‌رپرسی ئۆفیسی هه‌ولێری كۆمسیۆنی رایده‌گه‌ێنێ، كاتژمێر ٦ی ئێواره‌ی ئه‌مرۆ هه‌موو بنكه‌كانی ده‌نگدان ئۆتۆماتێكی ده‌وه‌ستن و٤٨ كاتژمێر دوای ته‌واوبوونی پرۆسه‌كه‌ش ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ ڕاده‌گه‌یه‌نرێت.

عه‌لی قادر، به‌رپرسی ئۆفیسی هه‌ولێری كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق بۆ ده‌زگاكانی راگه‌یاندن گوتی:كاتژمێر ٦ی ئێواره‌ی ئه‌مرۆ هه‌موو بنكه‌كانی ده‌نگدان ئۆتۆماتێكی ده‌وه‌ستن.

هه‌روه‌ها گوتی: ئامێره‌كانی ده‌نگدان زۆر به‌ باشی كارده‌كه‌ن و پڕۆسه‌كه‌ به‌ خێرایی ده‌ڕواته‌ پێش، ئه‌گه‌ریش له‌سه‌داسه‌دی هاوڵاتیان بچن بۆ ده‌نگدان، ده‌توانن ده‌نگ بده‌ن .

گوتیشی: ٤٨ كاتژمێر دوای ته‌واوبوونی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ ڕاده‌گه‌یه‌نرێ.

هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند : كه‌ تیمه‌كانی كۆمسیۆن بۆ چاكردنه‌وه‌ی هه‌ر كێشه‌یه‌كی ئامێری ئه‌لیكترۆنیی ده‌نگدان ئاماده‌ن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.