Erbil 8°C یەکشەممە 12 کانوونی دووەم 02:53

که‌ریم سنجارى: هه‌ڵبژاردن له‌ پڕۆسه‌یه‌کى ئارام و بێ کێشه‌دا به‌ڕێوه‌ده‌چێت

هیوا ده‌خوازین عێراق پابه‌ند بێت به‌بنه‌ما ده‌ستوریه‌كان
کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ  شه‌ممه‌ له‌میانى به‌ڕێوه‌چوونى ده‌نگدانى گشتى بۆ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ،  له‌عێراق و هه‌رێمى كوردستان نزیك به‌ 24 ملیۆن هاوڵاتى ده‌نگ ده‌ده‌ن ، له‌شارى هه‌ولێر له‌یه‌كێك له‌بنكه‌كانى ده‌نگدان  كه‌ریم سنجارى وه‌زیرى ناوخۆی هه‌رێمى كوردستان ده‌نگى دا ، له‌دوای ده‌نگدانه‌كه‌  له‌باره‌ى به‌ڕێوه‌چوونى پڕۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق  بۆ میدیاكان ڕایگه‌یاند :   هه‌ڵبژاردن له‌پڕۆسه‌یه‌كى ئارام و بێ كێشه‌دا به‌ڕێوه‌ده‌چێت ، له‌ته‌واوى بنكه‌كانى هه‌ڵبژاردن كێشه‌ و گرفت نیه‌ و به‌ئارامى پڕۆسه‌كه‌ به‌ڕێوه‌ده‌چێت . وه‌هاوڵاتیان له‌بارێكى ئارام و پارێزراودا ده‌نگه‌كانیان ده‌ده‌ن  بێ گرفت . 

له‌باره‌ى هاتوچۆى پارێزگاكان كه‌له‌ئێستادا هاوڵاتیاندا ناتوانن هاتو چۆى تێدا بكه‌ن وه‌زیرى ناوخۆ ڕایگه‌یاند :  حكومه‌تى عێراق بڕیارى داوه‌ كه‌ هاتوچۆى نێوان پارێزگاكان له‌و ڕۆژه‌دا ڕابگیرێت ، ئێمه‌ش وه‌ك هه‌رێمى كوردستان ئه‌و بڕیاره‌ لێره‌ جێ به‌جێمان كرد تا ته‌واو بوونى پڕۆسه‌كه‌ ڕێگاكان ناكرێنه‌وه‌ . 

كه‌ریم سنجارى ڕاشیگه‌یاند : ده‌خوازین عێراق پابه‌ند بێت به‌بنه‌ما ده‌ستوریه‌كان و جێ به‌جێ كاری بێت پێشێلى له‌جێ به‌جێ نه‌كردنى نه‌دات چیدى تایبه‌ت له‌پێدانى مافه‌ ڕه‌واكانى خه‌ڵكى كوردستان 


شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.