Erbil 11°C شەممە 21 کانونی یەکەم 17:21

له‌ترسی هێرشی تیرۆریستی فرۆکه‌ جه‌نگییه‌کانی عێراق خراونه‌ته‌ ئاماده‌ باشییه‌وه‌

هاتوچۆی ئۆتۆمبێل له‌ شاری به‌غدا و سه‌رجه‌م پارێزگاكانی دیكه‌ی عێراق قه‌ده‌غه‌ كراوه‌
کوردستان TV
100%

هێزه‌ عێراقییه‌كان هاتوچۆكردنی ئۆتۆمبێلیان له‌ شاره‌كان و نێوان پارێزگاكاندا قه‌ده‌غه‌ كرد.

نه‌قیب ئه‌حمه‌د خه‌ڵه‌ف، ئه‌فسه‌ری پۆلیس، رایگه‌یاند: به‌ ئامانجی پاراستنی گیانی ده‌نگده‌ران و ناوه‌نده‌كانی ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران، هاتوچۆی ئۆتۆمبێل له‌ شاری به‌غدا و سه‌رجه‌م پارێزگاكانی دیكه‌ قه‌ده‌غه‌ كراوه‌.

گوتیشی: هه‌ر له‌چوارچێوه‌ی پلانی پاراستنی ره‌وشی پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌وه‌، فڕۆكه‌ جه‌نگه‌كانی سوپا و هێزی ئاسمانی ره‌وشی پڕۆسه‌كه‌ له‌ سه‌رانسه‌ری وڵات ده‌پارێزن.

هاوكات ئه‌فسه‌رێك له‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق راگه‌یاند: له‌چوارچێوه‌ی پلانی پاراستنی ره‌وشی پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران، به‌ فه‌رمانی سه‌رۆكوه‌زیران، حه‌یده‌ر عه‌بادی له‌ شه‌وی رابردووه‌، سه‌رجه‌م ده‌روازه‌ سنوورییه‌كان داخران تا ئه‌مشه‌و به‌رده‌وام ده‌بێت.

رێوشوێنه‌ ئه‌منییه‌كان له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ باڵیۆزی ئه‌مریكا له‌ به‌غدا هۆشداری ئه‌وه‌ی دابوو كه‌ ئه‌گه‌ری هێرشی تیرۆریستی بۆ سه‌ر به‌غدا له‌ ئارادایه‌.

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.